بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەردار سەرلەشکەر پاسدار "حسێن سەلامی" ئاماژەی کردە وەڵامی مووشەکیی ئێران بە کردەوە تیرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئەمریکا لە تیرۆری سەردار سپەهبۆد حاج قاسمی سولەیمانی وتیشی: ئەمریکا زیللەیەکی قورسی لێدرا، بەڵام زیللەی گەورە و یەکجاری درێژەی هەیە هەتا ئەو کاتەی دواسەربازی ئەمریکایی وڵاتە ئیسلامییەکان بەجێ دێلێ و ئەو راستییەیش خەریکە دێتە دی.
فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە سەردار سولەیمانی لە ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانە ڕاوەستا تا ئیسلام زەبری لێ نەکەوێ و دیسان وڵاتە ئیسلامییەکان داگیر نەکرێنەوە، ڕاشیگەیاند؛ لەبەر هەوڵەکانی سەردار سولەیمانی بوو کە ئێستا هەموو ناوچەیەکی ڕژێمی زایۆنی لە ژێر سێبەری ترس لە هێرشی فەلەستینییەکاندایە.
سەرلەشکەر سەلامی وتیشی: سەردار سولەیمانی جیهانی ئیسلامی یەکدەنگ و یەکگرتوو کرد و سیاسەتەکانی ئەمریکای بۆ پێکهێنانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێ تووشی شکست کرد.
فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە سەردار سولەیمانی فریشتەی ڕزگاری بوو راشیگەیاند: هەر جێگایەک مەزڵوومێک هەبوو حاج قاسم و هێزەکانی لەوێ بوون و شەڕیان دەکرد و ببوونە قەڵغانی بەرەڤانی لە ئۆمەت و هەروەک مالکی ئەشتەر بەردەوام لە خێوەتەکەی دوژمن نزیک بوو.
..........
340