بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرتیپ قائانی لەو ڕێ و ڕەسمەدا بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە شەهید سولەیمانی قارەمان و فەرماندەرێکی بێ وێنەی بەرەی خۆڕاگری بوو، رایگەیاند: سپەهبۆد سولەیمانی لە هەر گۆڕەپانێکی شۆڕشی ئیسلامیدا کە پێویست دەبوو پیاوانە دەهاتە مەیدانەوە، بوێرانە دەجوڵایەوە و بە سەرکەوتوویی ئەو گۆڕەپانەی بە جێ دەهێشت.
فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیشی: ڕەهەندەکانی کەسایەتیی ئەم مرۆڤە بەرز لەبەر ئیخلاس و خاکەڕاییەک کە هەیبوو، کەمتر ناسراوە.
سەرداری ژەنەراڵ "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە سەر لەبەیانی ڕۆژی سێهەمی ژانڤییە بە بانگهێشتی فەرمی کاربەدەستانی ئێراق سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو هاوڕێ لەگەڵ "ئەبوومەهدی موهەندیس" جێگری سەرۆکی هێزەکانی حەشدی شەعبی و ٨ کەسی دیکە لە پەلاماری ئاسمانیی هێزەکانی دەسدرێژکار و تیرۆریستیی ئەمریکایی لە نزیکی فڕۆکەخانەی بەغدای پێتەختی ئێراق شەهید بوو. ئەو جەنایەتەی ئەمریکا بەرەوڕووی ئیدانەی بەربڵاوی جیهانی بوویەوە.
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیش سەر لە بەیانی ٨ی ژانڤییە لە وەڵام دانەوەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەی دەوڵەتی ئەمریکا بە دەیان مووشەک بنکەی ئەمریکایی "عەینولئەسەد"ی لە پارێزگای ئەنباری ئێراق دایە بەر پەلامار.
..........
340