AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
شەممە

١٥ شوبات ٢٠٢٠

١٠:١٢:٤٤ ب.ن
1010484

سەردار حاجی زادە : وڵاتە ئیسلامیەکان دەبێ بۆ دەرکردنی ئەمریکا لە ناوچەکە ببنە هاوپەیمانی یەکتر

فەرماندەی هێزی کەوشەنگەردوونیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: هەموو وڵاتانی ئیسلامی و بەتایبەت هێڵی خۆڕاگری دەبێ بۆ دەرکردنی هێزە ئەمریکیەکان لە ناوچەکە یەکدەنگ و یەکگرتووبن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە" فەرماندەی هێزی هەوا فەزای سپای پاسدارانی سۆڕشی ئیسلامی لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلمەسیرە ی یەمەن پیداگرت: ئەمڕۆ مێحوەری خۆڕاگری تەنیا ئێران نیە، بەڵکۆ بازنەی مێحوەری خۆڕاگری لە دەریای سوور هەتا دەریای مەدیتەرانە ولە بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن هەتا حزبۆڵڵای لوبنان بەردەوامە.

سەردار حاجی زادە لەمەڕ زیانەکانی سەربازانی ئەمریکایی لە بنکەی عەین ئەسەد ی عێراق وتی: دان پیدانەنانی ئەمریکا بە کوژراوەکانی عەین ئەسەد ، پێشاندەری سەرشووری بەرپرسانی ئەمریکاییە.

فەرماندەی هێزی هەوا فەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژەدان بە دان پیدانانەکانی ئەمریکیەکان بە زەبری مێشکی سەربازانی ئەمریکا بە هۆی پەلاماری موشەکی سپای پاسدارانی بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد وتی: واشنتن لە داهاتوودا، دان دادەنێت بە کوژانی سەربازەکانی کە ئێستاکە بانگەشە دەکات لە باری مێشکیەوە زەبریان وێ کەوتووە.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە وەڵام بە تاوانەکانی سپای پاسدارانی ئەمریکا لە تیرۆرکرانی سەردار سپەهبۆر قاسم سۆلەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سپا وهاوڕێکانی لە فڕگەی بەغدا ، هەشتی ژانێڤەری   سێزدە موشەکیان  بەرەو بنکەی سەربازانی ئەمریکایی لە عەین ئەسەد لە پارێزگەی ئەنبار لە عێراق هاویشت.

...........
340