AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
شەممە

١٥ شوبات ٢٠٢٠

١٠:١٢:٤٣ ب.ن
1010483

بەڕێوەچوونی ڕێ و ڕەسمی بەرزڕاگرتنی چلەمین ڕۆژی شەهادەتی سەردار سولەیانی لە سەرانسەری ئێران

ڕێ و ڕەسمی بەرزڕاگرتنی پادی چلەمین ڕۆژی شەهادەتی سەرداری سپەهبود قاسم سولەیمانی فەرماندەری شەهیدی هێزی سپای قودس ئەمڕۆ پێنجشەم بە بەشداریی بەربڵاوی چینە جۆراوجۆرەکانی خەڵکی ئێران لە سەرانسەری وڵات بەڕێوە چوو .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەردار شەهید  سێپەهبود  قاسم سولەیمانی  کە سێهەمی  ژانویە  بە بانگهێشتی فەرمی کاربەدەستانی  ئێراق سەردانی ئەو  وڵاتەی کردبوو  هاوڕێ لە گەڵ ئەبوو مەهدی موهەندس نایب سەرۆکی شەهیدی حەشدی شەعبی و 8 کەسی دیکە لە پەلاماری ئاسمانی  تڕوڕیستانی ئەمریکایی لە نزیکی فڕگەی بەغدا شەهید بوو .   

خەڵکی  سەرانسەری  ئێرانی  ئیسلامی   بە بەرز ڕاگرتنی   چلەمین  ڕۆژی شەهادەتی  سەردار سێپەهبود قاسم شولەیمانی و هاو ڕێیەکانی  جەختیان کرد لەسر چوونەدەری هێزەکانی  تڕوڕیستی ئەمریکا لە ناوچە .

خەڵکی  شارەکانی دیکەی  ئێرانیش بۆ وێنە  ورمێ  ئیسفەهان  ئیلام  مەهاباد  بوکان  بە بەڕێوە بردنی  ڕێ و ڕەسمی  بەرزڕاگرتنی  وێڕای  سپاس  لە وڵامی  سەختی سپا لە وڵام بە جەنایەتی تڕوڕیستی  ئەمریکا  جەختیان کرد لەسەر  بەرەنگاربوونەوەی  بە بڕشتانەی هەر جۆۆە  پیلانی ئەمریکا لە ناوچە  ڕێ و ڕەسمی  چلەمین  ڕۆژی شەهادەتی  سەردار  سێپەهبود قاسم سولەخیمانی و هاوڕێەکانی  شەوی هەنی بە بەشداری میوانانی  بیانی  لە تاران بەڕێوە دەچێت .

لەو  ڕێ و ڕەسمەدا  بڕیارە  سەردار سەرتیپ   ئیسماعیل قاانی   وەسیەتنامەی   شەهید سولەیمانی   بخوێننێتەوە .

...........
340