بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەردار سرتیپ"ڕەمەزان شەریف" گوتە بێژی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕێو ڕەسمی ڕێزگرتن لە چڵەمین رۆژی شەهادەتی سەردار ژەنەراڵ "قاسم سۆلەیمانی" لە ورمێ گوتیشی: ترۆری شەهید سۆلەیمانی لەلایەن ئەمریکاییەکان، دەستپیکی کۆتایی ئامادەبوونی ئەوانە لەناوچەی رۆژئاوای ئاسیا دا.
سەرتیپ شەریف بە جەختکردن لە سەر ئەمەی ترۆر و شەهید کردنی سەردارانی مێحوەری خۆڕاگری ناتوانێ پێش بگرێت بە شکستی پیلانەکانی دوژمنان،گوتیشی: ئەمریکاییەکان بە دوای زاڵبوونن بە سەر جۆگرافیای ناوچە و بەدی هێنانی ئاسایشت بۆ رژیمی زایۆنی بەڵام هەموو ئەم نەخشەیانە بەهۆی تەگبیرەکانی شەهید سۆلەیمانی و فەرماندەرانی بەرەی خۆڕاگری دەبنە بڵقی سەر ئاو. گوتە بیژی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی گوتیشی: زللـەی تۆڵەی تووند گورچکبڕی سپای پاسداران دوای شەهادەتی سەردار سۆلەیمانی، ئابرووی ئەمریکاییەکانی برد و وەدەرنانی ئەوانی لە ناوچەکە مسۆگەر کرد.
.........
340