AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
پێنجشەممە

١٣ شوبات ٢٠٢٠

٨:٣٢:٣٩ ب.ن
1010079

سەرتیپ حاتەمی: موشەک لەو فەکتەرانەی دەستەڵاتی بەرەڤانیی ئێرانە

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: موشەک لەو فەکتەرانەی دەستەڵاتی بەرەڤانیی و سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەمیری سەرتیپ «ئەمیر حاتەمی» وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە بۆ موشەکەکانی ئێران کەڵک لە کڵاوەی شەڕی ئاسایی وەردەگیردرێت، وتیشی: ئاستی وردبینیی موشەکەکانی ئێران گەلێک لە سەرەوەیە و ئەمریکییەکان لە «عەینولئەسەد»دا ئەوەیان بە باشی ھەست پێ کرد.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە وەڵامی کرداری دڕندەکارانەو تیرۆریستیی ھێزە دەست درێژکارەکانی ئەمریکی لەمەڕ تیرۆری سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ، ھەشتەمی ژانویە بە پتر لە دە موشەک  بنکەی «عەینولئەسەد»ی ئەمریکای لە پارێزگای ئەنباری عێراق کردە ئامانج.

سەرتیپ حاتەمی ھەروەھا لە بارەی سەتەلایتبەرەکان و پەیوەندیی موشەکیشیان وتی: سەتەلایتبەرەکان ھیچ پەیوەندییەکیان بە باسی موشەکەوە نییە و بابەتێکی بە تەواوی نابەرەڤانی و ناسەربازییە.

ئەمیری سەرتیپ «ئەمیر حاتەمی» وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ھاویشتنی سەتەلایت مافی ڕەواو حاشا ھەڵنەگری گەلی ئێرانە، وتیشی: ئێران بەرنامەی ھاویشتنی سەتەلایەتەکەی بە ھێزێکی زیاترەوە بەردەوام دەکات.

............
340