AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
چوارشەممە

١٢ شوبات ٢٠٢٠

١٠:٤٨:١٠ ب.ن
1009777

بڕیارنامەی کۆتایی ڕێپێوانی ٢٢ـی ڕێبەندان/جەخت کردنەوە لە سەر پێویستی وشیاری بەرامبەر پیلانەکانیی ئستکباری جیهانی

خەڵکی ئێران لە کۆتایی ڕێپێوانیی یەمۆڵڵای ٢٢ـی ڕیبەندان بە دەرکردنی بریارنامەیەک،لە سەر پێویستی وشیاری بەرامبەر پیلانەکانیی ئێستکباری جیهانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا جەختییان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - خەڵکی ئێران لە شارە جۆر بە جۆرەکان سەرەڕای سەرمای هەوا و بارینی بەفر وباران،بەئامادەبوونی مولێنی لە ڕێپێوانی بە شکۆی ٢٢ـی ڕێبەندان،لەگەڵ ئارمانەکانیی ئیمام خۆمەینی (رە) و ڕیبەری مەزنی سۆرشی ئیسلامی و شەهیدانی شۆرش بەتایبەت سەردار سپەهبۆد"قاسم سۆلەیمانی" فەرماندەری شەهدی هێزی قەدسی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی پەیمانیان دووبارە کردەوە.

بەشدارانی ڕێپێوانی ٢٢ـی ڕێبەندان لەم بڕیارنامەیە، ئیرادەی بەبری خۆیان بۆ تۆڵەسەندنەوەی تووند لە ئەمریکا بە هۆی ترۆری سەردار  سپەهبۆد" قاسم سۆلەیمانی" و "ئەبوو مەهدی ئەلمۆهەندیس" جێگری سەرۆکی بەسیجی جەماوەری عێراق (حەشدی شەعبی) و هاوڕێیانیان ، ڕاگەیاندووە.

خەڵکی ئێران هەروەها  لەم بڕیارنامەیە گوتیشیان: تاکاتی دەرکرانی تۆکمە وتەواویکان لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا و لەناو چوونی ڕژیمی زایۆنی درێژە ئەدەن بە خۆڕاگری خۆیان. بەشداربووانی ڕێپێوانی ٢٢ـی ریبەندان هەروەها بە شەرمەزارکردنی سەودای سەر شۆرهێنەری سەدە جەختیان کرد: ئەم گەڵاڵە ڕمۆزانانەیە بە مۆقاومەی موسولمانان و ئازادیخوازانی  جیهان فڕێئەدرێت نێو زبڵدانی میژوو.

خەڵکی ئێران لەم بریارنامەیە، بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانیی پڕشۆریان وەک هیمای  مەزنایەتی و پاڵپشتی ئاسایشتی نیشتمانی  و نموونە بەرچاوەکەی جمهۆریەتی نیزامی ئیسلامی زانی و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگایان بانگ کرد بۆ بەشداری  لانیسەری  لە هەڵبژاردنەکانیی ٢١ـی فیڤرییە(هەڵبژاردنەکانی خولی یانزەهەمی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران و میان دەورەیی خولی پینجەمی مەجلیسی خۆبرەکانی ریبەری) بانگێشتن کرد.

...........
340