AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
دووشەممە

١٠ شوبات ٢٠٢٠

١٠:٥٣:٠٥ ب.ن
1009278

یەکێک لە دەسکەوتەکانی ئینقلابی ئیسلامی گەشە سەندنی ئایدیۆلۆژیای ئاسایشی ناوچەکەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەنگاوی بەکردەشە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئینقلابی ئیسلامی بێگومان، دیاردەیێکی تازە سەرهەڵدراو بوو لە سەدەی نوێدا کە بە پەیامێکی نوێ لە جیهاندا درەوشایەوە. ئەم ئینقلابە کە بنج و بنەوانی  لە فێرکاریە باڵاکانی ئیسلامدایە، بە ڕێبەرایەتی ئیمام خومەینی و خواستی گەلی ئێران هەر لە دەسپێکەوە سەلماندی کە ئیسلامخوازو ئارمانجخوازە و بەنیازی ئازادی و سەربەخۆیی وڵاتی ئێرانە بە بێ پاڵدانەوە بە زلهێزان. زوڵم قەبووڵ ناکات و ڕێگە بە ملهوڕانیش نادات بەسەریدا زاڵ بن و پاشەکەوتە سرووشتیەکانی بڕووتێننەوە.

لە پاش شەڕی داسەپاوی ڕژێمی بەعس و دەرکەوتنی دەسەڵاتی ئێران لە بواری پاراستن و ئاسایشی خۆیدا، دوژمنان دەستیان کردە ناهێمن کردن و شڵەژاندنی وڵاتانی دەوروبەری ئێران هەتا بەو چەشنە بەرە بەرە وڵات ناهێمن بکەن، ئەوان لەم بوارەشدا نوشستیان هێنا.

ڕوو کردن لە بەرژەوەندی ناوچەیی لە سیاسەتی دەرەکی نوێی ئێران بە سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی و سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە دەیەکانی ڕابردوودا وەدی هات. ئەم سیاسەتە بە مانای هەڵکشانی ئاستی پەیوەندی و دانوستانە لەگەڵ ولاتانی ناوچە و بەتایبەت دراوسێیە موسڵمانەکان. پرسە سەرەکیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوانە ئاشتیی عەرەبەکان و ئیسرائیل و خەباتی دژی ئیستیکبار و حکوومەتە عەرەبیەکانی هاوپەیوەند بە زلهێزەکان، دوو بابەتێک  بوون کەوا کۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕاستەوخۆ پەیوەندی دا بە پرسە ناوچەییەکانەوە.

پاراستنی پاوەجێی و ئاسایشی ناوچەکە بەردەوام گرینگ بووە بۆ ئێران و هەرگیز دەسپێکەری شەڕ و ئاژاوە لە ناوچەکەدا نەبووە. سیاست و هەڵوێستی ئینقلابی ئیسلامی بە گوێرەی پەیوەندی دۆستانە و نیازپاکی بووە لەگەڵ براموسڵمانەکان لە هەر ولاتێکدا، بەڵام لە حاند دەسدرێژی و تیرۆری کەڵەپیاوانیشیدا قەت بێدەنگ نابێ و تۆڵەیێکی قورسیش دەکاتەوە.

ئێستاکە و لەپاش تیرۆری سەرداری گەورەی ئێرانی حاجی قاسم سولەیمانی بە دەستی چەپەڵ و نیازی نگریسی ئەمریکا، ڕواڵەتی ڕەش و خوێنمژی دەوڵەتی ئەم وڵاتە، بۆ هەمووان دەرکەوتووە.

ئێستاکە وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت عێراق بەو دەرەنجامە گەیشتوون هەتا کاتێ کەوا ئەمریکا لە ناوچەکەدا بێ، قەت ئاسایش و هێمنایەتی دابین ناکرێت. بۆیە ئەوان خوازیاری چوونەدەری هێزە ئەمریکیەکانن لە وڵاتەکەیاندا و لە پێناو ئەم سیاسەتەشدا، ئێران یارمەتیدەری وڵاتانی ناوچەکە دەبێت.

............
340