AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
دووشەممە

١٠ شوبات ٢٠٢٠

١٠:٥٣:٠٤ ب.ن
1009275

ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی وتی: ئەمڕۆ بە بەرەکەتی خوێنی سەردار سێپەهبۆد "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری شەهیدی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئیتر کاتی ئەوە نەماوە ئەمریکاییەکان لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بمێننەوە و دەبێ بڕۆن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "عەلی ئەکبەر وەڵایەتی" ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە کاروباری نیودەوڵەتی شەوی ڕابردوو لە ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە شەهید سولەیمانی لە قوم (باشووری تاران)وتیشی: ئەمریکاییەکان پێیان وابوو کە بە تیرۆر کردنی شەهید سولەیمانی بەرەی خۆڕاگری ڕوو لە کوژانەوە دەنێت بەڵام بەرەی خۆڕاگری لە ئێران، سووریا، ئێراق، لوبنان و فەلەستین لەو پەرێ توانای خۆیدایە.

وەلایەتی بە ئاماژە بەوەی کە تیرۆر کرانی سەردار سولەیمانی بە دەستی ئەمریکاییەکان، ئەوپەڕی گەمژەیی ئەوانی سەلماند، راشکاوانە ڕایگەیاند: ئەو جەنایەتەی ئەمریکاییەکان دیسان ئەوەی سەلماند کە چەندە لە پێشبینی و پلانەکانیاندا بەهەڵە دەچن.

ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی هەروەها پێی داگرت کە گەڵاڵەی گەمژانە و دوژمنانەی "سەودای سەدە" دەبێتە هۆی یەکدەنگی و یەکێتی لە نێوان هەموو گرووپە فەلەستینییەکاندا.

دوابەدوای تیرۆری ناجوامێرانەی سەردار سپەهبۆد حاج قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و "ئەبوومەهدی موهەندیس" جێگری ڕێکخراوی بەسیجی جەماوەری ئێراق "حەشدی شەعبی" لە لایەن دەوڵەتی تیرۆریستیی ئەمریکاوە ، نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراق ٥ی ژانڤییە گەڵاڵەی وەدەرنانی هێزە ئەمریکاییەکانیانیان لە خاکی ئێراق پەسەن کرد.

سەرداری ژەنەراڵ "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە سەر لەبەیانی ڕۆژی سێهەمی ژانڤییە بە بانگهێشتی فەرمی کاربەدەستانی ئێراق سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو، هاوڕێ لەگەڵ "ئەبوومەهدی موهەندیس" جێگری سەرۆکی هێزەکانی حەشدی شەعبی و ٨ کەسی دیکە لە پەلاماری ئاسمانیی هێزەکانی دەسدرێژکار و تیرۆریستیی  ئەمریکایی لە نزیکی فڕۆکەخانەی بەغدای پێتەختی ئێراق شەهید بوو.ئەو جەنایەتەی ئەمریکا بەرەوڕووی ئیدانەی بەربڵاوی جیهانی بوویەوە.

...........
340