AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
یەکشەممە

٩ شوبات ٢٠٢٠

١٠:٣٧:٠٨ ب.ن
1008916

سەردار شەریف : ڕێبازی خۆڕاگری تا چوونەدەری ئیستکبار لە ناوچە درێژەی هەیە

وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە وتنی ئەوەی کە نەتەوەی ئێران ڕێگا نادات پاوانخوازان بگەنە ئامانجەکانیان جەختی کرد ڕێبازی خۆڕاگری تا چوونەدەری ئیستکبار لە ناوچەی ڕوژئاوای ئاسیا درێژەی هەیە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەردار سەرتیپ  ڕەمەزان  شەریف  لە ڕێ و ڕەسمی  بەرز ڕاگرتنی  یادی  شەهیدانی خۆڕاگری  لە مەشهەدی  پیرۆز  وتی :   ئەمریکیەکان  و ئیسرائیلیەکان بە تڕوڕی  فەرماندەرانی  بەرەی خۆڕاگری    ناگەنە  ئامانجەکانی خۆیان  لە ناوچە .  

سەردار شەریف  وتیشی  : بە شەهید بوونی  سەردار سێپەهبود قاسم سولەیمانی  فەرماندەری  شەهیدی  هێزی قودسی  سپای پاسدارانی  شوڕشی  ئیسلامی   نەتەنیا  بەرەی  خۆڕاگری لاواز  نابێت  بەڵکوو    ئامادە بوونی  بەربڵاو  لە  ڕێ و ڕەسمی  بەڕێکرانی  تەرمی  شەهید  سولەیمانی  سەلماندی  زۆرێک  لە خەڵکی  ئێران  پەیڕەوی  ڕێبازی  خۆڕاگرین .

وتەبێژی  سپای پاسداران  هۆی  ئامادە بوونی   ئیستکبار  لە ناوچەی    هێزمەند کردنی   ئاسایشی   ئیسرائیل  و ناکۆکی نانەوە  لە نێوان  وڵاتانی   ئیسلامی ز انی  و  جەختی کرد  ئامانجی  پاوانخوازان لە  ناوچەی  ڕۆژئاوای  ئاسیا  هەرگیز   وەدی نایەت .

............
340