AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
یەکشەممە

٩ شوبات ٢٠٢٠

١٠:٣٧:٠٤ ب.ن
1008914

بەڕێوەبەری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی ئێراق وتی: بێتوو هێزی ئەمریکایی خاکی ئێراق بەجێ نەهێڵێ، کاردانەوەی سەربازی بەرامبەر بە هێزەکانی ئەمریکا تەنیا هەر بە گرووپەکانی خۆڕاگریی شیعە بەرتەسک نابێتەوە، بەڵکوو ئەو وەڵام و کاردانەوەیە لە پارێزگای سوننە نشینەکانی سەڵاحەدین، ئەنبار و موسڵیش دێتە ئاراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "قەیس خەزعەلی" بەڕێوەبەری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی ئێراق شەوی ڕابردوو ، تیرۆر کرانی سەردار سولەیمانی و ئەلموهەندیسی بە زیانێکی ستراتژیکی گەورە بۆ واشینگتۆن هێنایە ئەژمار و وتیشی: ئەو تیرۆرە، خاڵە دەسپێکی کۆتایی هاتنی ماوەی مانەوەی هێزی سەربازیی ئەمریکایی لە ئێراق دەبێ.

بەڕێوەبەری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی ئێراق ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: بە تیرۆر کرانی فەرماندەرانی شەهید، پرۆژەی خۆڕاگری بە کردەوە لە ئێراق دەست پێ بووە و ئەو گەڵاڵەیە ساڵی ٢٠٢٢ تۆکمە دەبێ.

خەزعەلی ئاماژەی دایە باروودۆخی سیاسی و پەسەن کرانی یاسای چوونەدەری هێزی ئەمریکایی لە ئێراق و وتی: پەسەن کرانی یاسای چوونەدەری هێزی ئەمریکایی بە پێی ویست و خواستی تەواو نەتەوەیی جێبەجێ کرا.

بەڕێوەبەری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی ئێراق بە دووپات کردنەوەی داخوازەکانی گرووپە ئێراقییەکان لە "محەممەد تەوفیق عەلاوی" سەرۆک وەزیرانی نوێی ئێراق وتیشی: مەرجی گرووپەکانی خۆڕاگری و گەلی ئێراق ئەوەیە کە سەرۆک وەزیرانی نوێ داخوازی چوونەدەری هێزی ئەمریکایی جێبەجێ بکات.

دوابەدوای تیرۆری ناجوامێرانەی سەردار سپەهبۆد حاج قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و "ئەبوومەهدی موهەندیس" جێگری ڕێکخراوی بەسیجی جەماوەری ئێراق "حەشدی شەعبی" لە لایەن دەوڵەتی تیرۆریستیی ئەمریکاوە لە فڕۆکەخانەی بەغدا، نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراق ٥ی ژانڤییە گەڵاڵەی وەدەرنانی هێزە ئەمریکاییەکانیانیان لە خاکی ئێراق پەسەن کرد.

سەرداری ژەنەراڵ "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە سەر لەبەیانی ڕۆژی سێهەمی ژانڤییە بە بانگهێشتی فەرمی کاربەدەستانی ئێراق سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو، هاوڕێ لەگەڵ "ئەبوومەهدی موهەندیس" جێگری سەرۆکی هێزەکانی حەشدی شەعبی و ٨ کەسی دیکە لە پەلاماری ئاسمانیی هێزەکانی دەسدرێژکار و تیرۆریستیی  ئەمریکایی لە نزیکی فڕۆکەخانەی بەغدای پێتەختی ئێراق شەهید بوو.

ئەو جەنایەتەی ئەمریکا بەرەوڕووی ئیدانەی بەربڵاوی جیهانی بوویەوە.

............
340