AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
شەممە

٨ شوبات ٢٠٢٠

١٠:٣٤:١٤ ب.ن
1008597

ڕاوێژکاری رێبەری مەزنی ڕاپەڕینی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی وتی : "دانووستانی سەدە" بە خۆکوشتنی ڕامیاری "دۆناڵد ترامپ"ی سەرۆکی ئەمریکا دێتە ئەژمار.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕیبەری مەزنی ڕاپەڕینی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لەمیانەی هەڤپەیڤینێک کە ئەمڕۆ بڵاو کراوەتەوە وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە سەرەکی ترین ئامانجی ترامپ لەهێنانەبەرباسی دانووستانی سەدە داگیرکردنی سەرجەم خاکی فەلەستینە بە ڕاشکاوی وتی : ئەو پیلانە بەشێکی زۆر لە وتووێژی پێشووتری ئەمریکای لەگەڵ هێندێک لە وڵاتانی عەرەبی بەئامانجی چارەسەری کێشەی فەلەستین بۆ وێنە بەڵێننامەکانی کەمپ دەیڤیدو ئۆسلۆی لەبەرچاو نەگرتوە.

ڕاوێژکارەکەی ڕەهبەر بۆ کاروباری نێودەوڵەتی پێداگری کرد بەراوردێکی مێژوویی لەنێوان خەبات و وتووێژ بەدیاری دەخا کە هەمووکات کۆتایی وتووێژ بۆ موسوڵمانان و بۆ عەرەبەکانیش شکست بووە ، بەڵام خەبات دەبێتە هۆی سەرکەوتن ، ناوبراو هەروەها وێرای ئاماژە بە ئەو هەڵوێستەی ترامپ وتی کە دەبێتە هۆی یەکیەتی لایەنە جۆربەجۆرە فەلەستینیەکان.

سەرۆکی ئەمریکا لەم دواییانەدا پەردەی لادا لەسەر پیلانی سازانی خۆی ناسراو بە دانووستانی سەدە کە بریتی یە لە پەیوەستکردنی بەتەواوی قودس و شارۆچکەکانی جێگیر لە لێواری ڕۆژئاوای ڕووباری ئۆردۆن بە خاکی بندەستی ڕژیمی زایونی و لەبەرچاو نەگرتنی مافی گەڕانەوەی پەرتەوازە فەلەستینیەکان.

تاکوو ئێستا زۆر لە وڵات و کەسایەتی و کاربەدەستە ڕامیاریی و ئایینیەکانی سەرانسەری جیهان بەتایبەت موسوڵمانەکان ئەو پیلانەیان شەرمەزار کردوە.

...........
340