AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
شەممە

٨ شوبات ٢٠٢٠

١٠:٢٠:٥٤ ب.ن
1008583

زەریف: ئێران ترەمپ لەبەر تیرۆر کردنی سەردار سولەیمانی دەخاتە بن پێ و شوێنگرتنی یاساییەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دادگە و کۆڕە دادەوانییە نێودەوڵەتییەکان بە تۆمەتی تیرۆریزمی دەوڵەتی و تیرۆریزمی ئابووری دەخاتە بن پێ و شوێنگرتنی یاساییەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلمەیادین پێی داگرت: "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە تیرۆرکردنی سەردار سپەهبۆد شەهید قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپاسی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، کۆتایی هێنا بە ئامادە بوونی هیزی سەربازیی ئەمریکایی لە ناوچەکە.

زەریف وتیشی: بەڕێ کرانی بە ملوێنان کەسیی تەرمی شەهید سولەیمانی زیللەیەکی قورس بوو لە دەوڵەتی ئەمریکا کە دواهاتەکانی ئەو زیللەیە تا چووندەری ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا هەر درێژەی دەبێ.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوو لە ئەمریکاییەکان وتیشی: دەبێ لەگەڵ فەرماندەیەکی سەربازی  لە بەرەکانی شەڕدا شەڕتان بکردایە، نە ئەوەی کە لەوپەڕی ناجوامێریدا و بە کردەوەیەکی ترسنۆکانە تیرۆری بکەن، هەرچەن ئەمریکاییەکان و  زایۆنییەکان تا بووە هەر بەو لەونە جوڵاونەتەوە.

زەریف هەروەها وتی: دەوڵەتی ئەمریکا بە پەردە لادان لە سەر  گەڵاڵەی "سەودای سەدە" ئەوەی سەلماند کە زێدەخوازییەکانی زیاتر لە زێدەخوازیی زایۆنییەکان لە درێژایی مێژوودایە و ترەمپیش ئەوەی نیشان دا کە ناتوانێ لە هیچ کێشە و ناکۆکییەکدا وەکوو نابژیوان دەور بگێڕێ.

............
340