AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
چوارشەممە

٥ شوبات ٢٠٢٠

١٠:٠٨:٣٧ ب.ن
1008099

باڵوێزی ئێران لە بەغدا: عێراق ڕۆڵێکی کارای لە ڕۆژئاوای ئاسیادا هەیە

باڵوێزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند: عێراق ڕۆڵێکی کارای لە ڕۆژئاوای ئاسیادا هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئیرەج مەسجیدی باڵوێزی ئێران لە بەغدا لە وتوێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی فەرمیی عێراق(واع) بە دەربڕینی ئەمەی کە سەرداری سپەهبودی شەهید قاسم سولەیمانی فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە گەشتەکەی بۆ بەغدا بڕیار وا بوو پەیامی ئێران بۆ عەرەبستان ڕادەستی دەوڵەتی عێراق بکات، وتیشی: پەیامی ئێران خەباتی دژی تیرۆریزم و پەرە پێ دانی گەڵاڵەی ئاستی و بەردەوامیی ئاسایشت و سەقام لە ناوچەکەدا بوو.

مەسجیدی هەروەها وێڕای وەبیر هێنانەوەی هەڵمەتی موشەکیانەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بنکەی ئەمریکیی عەینولئەسەد جەختی کرد: هەڵبژاردنی ئەم بنکەیە بە واتای پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراق نییە، بەڵکو وەڵامێکی هاوشێوەی هەنگاوەکەی ئەمریکا بوو کە لە خاکی عێراق دا شەهید قاسم سولەیمانی و شەهید ئەبو مەهدی موهەندیسی کردە ئامانج.

سەرداری ژەنەراڵ "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە سەر لەبەیانی ڕۆژی هەینی (سێهەمی ژانڤییە) بە بانگهێشتی فەرمی کاربەدەستانی ئێراق سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو هاوڕێ لەگەڵ "ئەبوومەهدی موهەندیس" جێگری سەرۆکی هێزەکانی حەشدی شەعبی و ٨ کەسی دیکە لە پەلاماری ئاسمانیی هێزەکانی دەسدرێژکار و تیرۆریستیی  ئەمریکایی لە نزیکی فڕۆکەخانەی بەغدای پێتەختی ئێراق شەهید بوو.

..........
340