AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
سێشەممە

٤ شوبات ٢٠٢٠

١٠:١٠:٥٧ ب.ن
1007819

ڕەخنەی هێزەکانی خەلیفە حەفتەر لە کردەوەکانی تورکیا لە لیبی

وتەبێژی هێزەکانی ناسراو بە "سوپای نیشتمانیی لیبی" بانگەشەی گواستنەوەی هەزار و پێنسەد هێز لە تورکیاوە بۆ لیبی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "ئەحمەد مەسامری" وتەبێژی هێزەکانی ناسراو بە سوپای نیشتمانیی لیبی" ڕۆژی ڕابردوو بانگەشەی کرد "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا بەنیازە ١٨ هەزار تیرۆریست بەڕێ بکات بۆ لیبی.

وتەبێژی هیزەکانی خەلیفە حەفتەر لە درێژەدا وتیشی کە تورکیا تا ئێستا شەش هەزار ملیشیای بەڕێ کردووە بۆ لیبی کە لە نێو ئەوانەدا نزیکەی هەزار و پێنسەد کەسیان لە تیرۆریستانی بەرەی نوسرەن کە گوێزراونەتەوە بۆ فڕۆکەخانەی "معیتیقە"ی لیبی.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر "مەولوود چاوش ئۆغڵوو"ی وەزیری دەرەوەی تورکیا هەرچەشنە بەڕێ کرانی هێزی سەربازی بۆ لیبی ڕەت کردبویەوە کە ئانکارا گوردانی هێزەکانی بەرەو لیبی نەناردووە بەڵکوو هێزەکانی ئەم وڵاتە لەوێدا هەموو راوێژکاری سەربازین.

شایانی باسە کە تورکیا پاڵپشتی لە دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی "فایز سیراج" دەکات کە لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوەکانیشەوە بە ڕەسمییەت ناسراوە.

............
340