بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە دیداری "جۆزێف بۆرێل" ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە تاران هەروەها ئامادەیی ئێران بۆ یارمەتیدانی کێشە ناوچەییەکانی ڕاگەیاند.
ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپایش تیرۆری سەردار سپەهبۆد "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری شەهیدی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە سەرۆک مەجلیسی ئێران سەرەخۆشی کرد و ئامادەیی یەکێتیی ئەورووپای بۆ هاوکاری لە چارەرسەر کردنی پرسە دوولایەنە و ناوچەییەکان ڕاگەیاند.
چۆنیەتی پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، پرسە ناوچەییەکان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و هەروەها بنەبڕ کردنی مادەی هۆشبەر، لەو پرس و بابەتە تەوەرەیی و گرینگانەی بوون کە لە دیدار و وتووێژی نێوان "جۆزێف بۆرێل و "عەلی لاریجانی" خرانە بەر باس و لێکدانەوە.
ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا کە ڕۆژی ڕابردوو بۆ یەکەم جار لە پۆستی نوێدا لە سەروی شاندێکەوە سەردانی ئێرانی کردووە پێشتریش لەگەڵ وەزیری دەرەوە و سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدار و وتوێژی کردبوو.
..........
340