AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
سێشەممە

٤ شوبات ٢٠٢٠

٩:٥٧:٤٥ ب.ن
1007815

ڕۆحانی: بڕیاری ئێران لە سەر کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی لە چوارچێوی ئەم ڕێککەوتنی ئەتۆمییەدایە

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بڕیاری ئێران لەمەڕ بەرتەسک کردنەوەی بەڵێنەکانی بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە چوارچێوی هەر ئەو ڕێککەوتنە و بۆ پاراستنی بووە، جەختیشی کرد: ئێران ئێستایش ئامادەی تەعامول و هاوکاری لە گەڵ یەکێتیی ئەورووپایە بۆ چارەسەر کردنی کێشە و گرفتەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە دیداری "جۆزێف بۆرێڵ"، ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە تاران، هاوکاریی  هاوبەشی دوو لایەنی بۆ چارەسەر کردنی زۆرێک لە کێشە و گرفتە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان بە کاریگەر زانی و وتی: ئێران ئێستایش هەر پێبەندە بە یاسا و ڕێساکانی چاوەدێڕی و کۆنترۆڵەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی و  ئەو پرۆسەیە هەر بەردەوام دەبێ، مەگین ئەوەی کە ڕەوشێکی نوێ بێتە ئاراوە.

ڕۆحانی هەروەها بە ئیدانە کردنی سیاسەتی ئەمریکا لەهەمبەر وڵاتانی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: واشینگتۆن تا ئێستا هەڵەی ستراتژیکی زۆری بەرامبەر بە وڵاتانی ناوچە لەوان ئێران، ئێراق، لوبنان، یەمەن، سووریا و ئەفغانستان کردووە. سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: هەنگاوی ئەمداییەی ئەمریکاییەکان کە بە هاوکاری ڕژێمی زایۆنی لە ژێر ناوی سەودای سەدە هەڵگیرا، ئەویش هەر لە ئاراستەی ئەو هەڵانەدا بووە و ئاکامەکەیشی هەر شکست دەبێ.

ڕۆحانی هەوەها بە ئاماژە بەوەی کە تیرۆریزم هێشتا بە تەواوەتی لە وڵاتانی ناوچە بنەبڕ نەکراوە، جەختیشی کرد: ئەمریکا بە تیرۆری سەردار سپەهبۆد قاسم سولەیمانی فەرماندەری شەهیدی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وەکوو ڕێبەری خەباتی دژ بە تیرۆریزم لە ناوچەکە، یارمەتیی تیرۆریستانی دا. ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپایش لەو دیدارەدا بە ئاماژە بە دەوری کاریگەری ئێران لە چارەسەر کردنی پرسە ناوچەییەکان و دامەزرانی ئاشتی، پاوەجێی و ئاسایش لە ناوچەکە ڕایگەیاند: پەرە پێدرانی هاوکاری لەگەڵ ئێران لەم ئاراستەیەدا بەردەوام بۆ یەکێتیی ئەورووپا گرینگ و جێی سەرنج بووە.

"جۆزێف بۆرێڵ" بە داخ و مەخابن دەربڕین لەبەر پێبەند نەبوونی ئەورووپاییەکان بەرامبەر بە بەڵێن و ئەستۆگرییەکانیان لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا پێی داگرت: یەکێتی ئەورووپا هەموو توانای خۆی بەکار دێنێ بۆ ئەوەی تەعامول و پێوەندییەکی بەهێز لە ئاراستەی پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران دابمەزرێنێ.

...........
340