AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
پێنجشەممە

٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

٥:٣٤:٤٢ ب.ن
1006361

مەسجیدی: ئێران پشتیوانی ئاشتی و دۆستایەتیی نێوان گەلان و دەوڵەتەکانی ناوچەکەیە

باڵوێزی ئێران لە عێراق وتی: کۆماری ئیسلامی بەردەوام خوازیاری سەقام و دۆستایەتی و ھاوپشتی لەگەڵ دەوڵەت و گەلانی ناوچەکەو دراوسێکانە.

(ABNA24.com) بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی ئێران لە عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە دیدار لەگەڵ «جنین ھەنیس پلاسچارت» نوێنەری ڕێکخراوەی  نەتەوە یەکگرتووەکان لەم وڵاتە کە لە شوێنی باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا ئەنجامی گرت، وێڕای ڕوونکردنەوەی ڕۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شکست پێ ھێنانی تیررۆریزم لە ناوچەکەو بە تایبەت عێراق و سووریا لە سەر داخوازیی دەوڵەتەکانی ئەم دوو وڵاتە وتی: تاران بەردەوام خوازیاری پەرە پێ دانی دۆستایەتی، یەکگرتن ، ھاوپشتی و قوڵ کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدایە.

مەسجیدی وێڕای ئاماژە کردن بە شکستەکانی دەوڵەتی ئەمریکا لەمەڕ کەڵک وەرگرتن لە ستراتژیای ملھوڕی، تیرۆر، ھەڕەشە، دەست درێژکاری، پشتگری کردن لە داگیرکاران و بایکۆت لە ناوچەکە، پێی داگرت: ئەم ھەنگاوانە دەبنە ھۆی ورووژانی ھەستی بێزاری و تۆڵەسەندنەوەی خەڵکانی ناوچەکەو جیھان دژی سیاسەتەانی ئەمریکا.

نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە عێراقیش بە ڕاگەیاندنی ئامادە بوونی بۆ سەردانی تاران بە مەبەستی ڕاوێژ و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی، ستایشی ڕۆڵی ئێرانی کرد لە خەباتی دژی تیرۆریزم لە ناوچەکەدا.




/129