AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
سێشەممە

٢٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

٨:٠٦:٣١ ب.ن
1006099

سەرلەشکر سەلامی : ئەمریکا لە هەڕەشە لە فەرماندەرەکانی سپا ژێوان دەبێتەوە

فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی ڕاپەڕینی ئیسلامی وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا دەبێ ئاگای لە کردەوەکانی خۆی بێ ، وتی : ئەوانەی کە هەڕەشە لە فەرماندەرانی ئێرانی دەکەن کە گۆیا تیرۆریان دەکەن بێتوو بژین بەبێ گومان ژێوان دەبنەوە.

(ABNA24.com) سەرداری سەرلەشکر حسین سەلامی فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی ڕاپەڕینی ئیسلامی ئەمڕۆ دووشەم لە دژکردەوە بە هەڕشەکردنی ئەمریکا لە فەرماندەرەکانی سپای پاسداران وتی : با دوژمنەکانی کۆماری ئیسلامی بزانن بیتوو هەڕەشەی تیرۆرکردن لە فەرماندەکانمان بکەن  گیانی هیچ فارماندەریکی ئەوانیش پاریزراو نابی.

سەرلەشکر سەلامی پێداگری کرد کە بێتوو دوژمن بەنیاز بی هەروا بەردەوام بێ لەسەر کردەوەی تێکدەرانەی لەگەڵ دۆخێک ڕووبەڕوو دەکرێتەوە کە توانای کۆنتڕۆڵ یان کارگێری کردنەکەی نابێ.

فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی ڕاپەڕینی ئیسلامی سەرشکانی ئەمریکیەکان لە دژایەتی ئێرانی  لە گۆڕەپانە جۆربەجۆرەکان بە دەرەنجامی ئەو هەڕەشانە لێک دایەوەو وتی ئەوان لە گۆڕەپانی جەنگی دا بێ دەسەڵاتن و لە گۆڕەپانی بایکۆتی ئابووریش دا تووشی سەرشکان هاتن.

سەرلەشکر سەلامی وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە تیرۆرکاری دەربڕی ناەرۆکی ڕژیمی ئەمریکایە وەبیریشی هێنایەوە کاتێک ئەمریکا نەیتوانی ئێران بێ بەبەش بکا لە دەستڕاگەیشتنی بە تیکنۆلۆژیای ئاشتی خوازانەی ناڤۆکی دەستی دایە تیرۆری زانا ناڤۆکیەکانمان و کاتێکیش لە بواری ڕامیاری و ئابووری و دەروونی و جەنگی سەرشکاو دەبێ پەنا دەباتە بەر تیرۆرو ڕەشەکوژی.

فەرماندەری گشتی هێزەکانی سپای پاسداران پێداگری کرد کە ئەمریکاو ڕژیمی زایونی و ڕژیمە پشتئەستوورو هاوپەیمانەکانیان هەر لە بنەڕەت دا ڕژیمی تیرۆرن بەڵام هەنووکە ناچار بوون کە  ئەم ڕاستیەی دەروونیان بەدیار بخەن.

سەرلەشکر سەلامی لە کۆتایی دا وتی : دڕندەکاری ئەمریکیەکان لە تیرۆرکردنی سەرداری ژینڕاڵ قاسم سلێمانی و هەڕەشەی تیرۆرکردنی سەرداری سەرتیپ ئیسماعیل قائانی فەرماندەری نوێی هێزی قودسی سپای پاسدارانی ڕاپەڕینی ئیسلامی بەشێکی گرینگی ئەو ڕاستیەیە کە ئەمریکاو ڕژیمی زایونی رژیمی تیرۆریستی ن.




/129