AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
دووشەممە

٢٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

٩:٥٧:٠١ ب.ن
1005888

فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی زایۆنی شەوی رابردوو دیسان کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەچاوە فەلەستینیەکان رایانگەیاند ، فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی زایۆنی ، رەفەح لە باشووری کەرتی غەززەیان بۆردومان کردووە .

 ئەرتەشی رژێمی زایونی بانگەشەی ئەوەیکرد ئەم پەلامارە لە کاردانەوە بە هەڵفڕینی باڵۆنی ئاگرین و هەڵدانی رۆکێت لە کەرتی غەززەوە بەرەو باشووری فەلەستینی داگیرکراو ئەنجامدراوە .

 هێشتا راپۆرێک لە زیانە ئەگەریەکانی ئەم پەلامارە بڵاونەبوەتەوە .

فڕۆکە و کۆپتەر و فڕۆکەی خۆفڕ و تۆپخانەی رژێمی زایۆنی لە چەند مانگی رابردوودا چەندین جار ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززەیان بۆردومانکردووە .

............
340