بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامنەیی ڕێبەری ڕاپەڕینی ئیسلامی لەمیانەی ئەو بروسکەدا کە ئەمڕۆ شەممە لە ڤیەن خوێندرایەوە وتیشی : شەهیدبوونەکان و هێزنواندنی جەنگاوەری و بەشداری بی وینەی جەماوەریی و ورەی بەهێزو ئیرادەی شێلگیری گەنجان لەگەڵ هەزاران کۆگەی چالاک لەبواری زانست و تیکنۆلۆژیاو هەروەها ئاراستەی ئایینی و دەروونخوازی لە بەشێکی مەزنی گەنجانی سەرانسەری ئێران دا سەرجەمیان نیشاندەری سەرهەڵدانی دیاردەیەکی تاقانەن لە جیهانی هەنووکەدا، دیاردەیەکی وا کە دەتوانی ڕۆڵیکی قوڵ و دیاریکار بگێڕێ لە پاشیڕۆژی مێژوودا.
ڕێبەری مەزنی ڕاپەڕینی ئیسلامی وێڕای ئاماژە بەوەی کە هەنگاوی دووهەمی ڕاپەڕینی ئیسلامی دەبێ بتوانێ ئەو دیاردە بگەیەنێتە بەرهەم و دوائاکامی خۆی بەڕاشکاوی وتی : چاوی هیواو چاوەڕوانی لەو چاودێریە بنەڕەتیەدا لەدەستی گەنجانی فرەزان و بیریارو بە بیروباوەڕە ، هەربۆیە ئێوەش دەتوانن بچنە ڕیژی ئەو هەڵبژاردە دیرۆک سازانەدا.
پەنجاو چوارەمین کۆبوونەوەی یەکیەتی ئەنجوومەنی ئیسلامی خوێندکاران لە ئوروپا ئەمڕۆ شەممە لە ڤیەنی پێتەختی ئوتریش دەستی پی کرد.
...........
340