بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەمیری سەرتیپ"ئەمیر حاتەمی"وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لەیەکەمین کۆبوونەوەی ئیستانداردی چەندو چۆنی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەتاران دا گوتیشی: ئەو زللـەیەی ئێران وەشاندی لەئەمریکا لە مەر وەبەر پەلاماردانیی"عەین ئەلسەد"،لەبانترین ئاستی ئیستانداردەکان لە ڕوانگەی زەمانی،چەند وچۆن و خاڵپێکی مووشەکەکان ئەنجام دراوە.
سەرتیپ حاتەمی بەباسکردنی ئەمەی کە وڵام بە دڕندەکارییەکانی ئەمریکا داواو ویستی گشتی گەلی ئێران بووە بەڕاشکاوی گوتی:ئەمڕۆکە کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو بابەتەکانی هاوپێوەند بە دەستەڵات و ئیرادەی لەمەڕ وڵامدانیی هەر دەستدرێژکارییەک هەیە و هەر هەرەشەیەک لەهەر ئاستێک دا بە چەکەمەنی بەرگرییانە لەئاستێکی باش وڵام ئەداتەوە.
سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی لە وڵامی کردەوەی دڕندانە و ترۆریستی هێزە دەستدرێژکارە ئەمریکاییەکان لەمەڕ ترۆری ژەنەراڵ "قاسم سولەیمانی" هەشتەمی ژانڤییە بە دەیان مووشەک،پێگەکانی ئەمریکا لە پارێزگاکانی ئەنبار و هەوڵێری عێراقی پێکاوە.
سەردار ژەنەراڵ "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قۆدسی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی و "ئەبوو مەهدی ئەلمۆهەندیس" جێگری ڕێکخراوەی بەسیجی جەماوەری (حەشدی شەعبی)ـعێراق و ژمارێکی دیکە لە خەباتکاران و فەرماندەرانی بەرەی مۆقاومە دوابە دوای پەلاماری ناجوامێرانەی ئاسمانی هێزەدەستدرێژکار و ترۆریستەکانیی ئەمریکا بۆ سەر نزیکی فڕۆکەی خانەی بەغدای عێراق،شەهید بوونە.
..........
340