AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
پێنجشەممە

٢٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

٨:٢٠:٠٨ ب.ن
1004780

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان شەوی پێنج شەممە وایان بڵاو کردەوە کە، ئەحمەد یاسری ڕاوێژکاری سیاسیی سەرۆک کۆماری عێراق دوابەدوای دیدارەکەی دیداری بەرھەم ساڵح دۆناڵدترەمپ لە کۆبوونەوەی ئابووریی داڤووسی سوییسڕا لە پۆستەکەی کشایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرچاوەیەکی سیاسی کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت وتی: کشانەوەی ڕاوێژکارەکەی سەرۆک کۆماری عێراق دوابەدوای دیدارەکەی دیداری بەرھەم ساڵح دۆناڵدترەمپ ئەنجامی گرتووە.

بڕێک لە سەرچاوەکان وایان بڵاو کردووەتەوە کە ئەحمەد یاسری بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دیدارەکەی دیداری بەرھەم ساڵح دۆناڵدترەمپ لە پۆستەکەی کشاوەتەوە.

بە پێچەوانەی چاوەڕوانی ئەوانەی وا کاربەدەستانی عێراقییان ھان دەدا ھەتا چاویان بە دۆناڵدترەمپ نەکەوێت، کەچی سەرۆک کۆمارانی عێراق و ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆگەی جیھانیی داڤووس چاویان بە یەکتر کەوت و لە بارەی داھاتووی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق بەرھەم ساڵح ڕایگەیاند کە لەگەڵ ترەمپ سەبارەت بە ئامادەبوونی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق وتووێژی کردووە.

ئەم دیدارە لە کاتێکدا ئەنجامی گرتووە کە بەرلەمە نوێنەران و کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق داوایان لە کاربەدەستانی باڵای وڵاتەکەیان کرد بوو کە خۆیان لە قەرەی چاوپێکەوتنی ترەمپ نەدەن لە بەر دەستوەردانەکانی ئەم دواییەی لە کاروباری نێوخۆیی عێراق و تیرۆری شەھیدانی خۆڕاگری.

...........
340