AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
دووشەممە

٢٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

١٠:٠٣:٤٠ ب.ن
1003936

جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی: ترۆری سەردار سپەهبۆد"قاسم سولەیمانی"فەرماندەری هێزی قۆدسی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی هەڵەی ستراتژیکی ئەمریکا بوو کە خاڵێکی وەرچەرخانی گەورەی لە رۆژئاوای ئاسیا و کەنداوی فارس بەدی هێناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "سەید عەبباس عەراقچی" جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی یەکشەممە لە دانیشتنی ڕەهدنەکانی سیاسی و ستراتژیکی دواهاتەکانیی ترۆری سەردار شەهید قاسم سولەیمانی، کەلە زانکۆی پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تاران دا بەڕێوە چوو،گوتیشی: ترۆری سەردار سولەیمانی بوو بە هۆی زۆرتر بوونەوەی خولیاکانی مۆقاومە و کەسانێک کەلە شەهادەتی ئەم سەرداری پایەبەرز خۆشحاڵ بوونە، بزانن سەهادەتی سەردار سولەیمانی هێزێکی زۆرتر ئەداتە بزوتنەی خۆڕاگری بۆ بردنە پێشەوەی ئامانجەکانی.

 عەراقچی بەڕاشکاوی گوتی: بە ترۆری سەردار سولەیمانی ، مۆقاومە هێچ شتێکی لە دەست نەداوە، بەڵاکوو چەک و ئارمانی مۆقاومە و تەنانەت شێوازی وتەکان و فەرماندەری ئەم بزوتنەوەیە مسۆگەر تر لە ڕابردوو بۆتەوە.

سەردار سپەهبۆد"قاسم سولەیمانی"  فەرماندەری هێزی قۆدسی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی کەبەریانی هەینی (سێهەمی ژانڤییە)لەسەر بانگێشتنی فەرمی کاربەدەستە عێراقییەکان سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو هاورێ "ئەبوو مەهدی مۆهەندیس" جێگری سەرۆکی بەسیجی جەماوەری عێراق(حەشدی شەعبی)و ٨ کەسی تر لە پەلاماری ئاسمانیی هێزە دەستدرێژکار و ترۆریستەکانی ئەمریکایی نزیک فڕۆکەخانەی بەغدای عێراق، شەهید کران.

...........
340