AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
یەکشەممە

١٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

١:١٨:٥٨ ب.ن
1003454

دادوەرێکی باڵای دادگای جەنایی نورنبرگ: تیرۆری قاسم سلێمانی نا یاسایی و دور لە ئەخلاق بوو

دەوڵەتی ئەمریکا لەم دوایەدا ڕایگەیاندوە کە لە سەر مەبنای فەرمانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە (تەرمپ) هەڵساون بە لە ناو بردن (قەتڵ)ی فەرماندەیەکی باڵای وڵاتێک کە ئێمە لە جەنگ دا نین لەگەڵیاندا. من وەکوو دەرچوی بەشی قانون لە جامیعەی هاروارد کە چەندین ڕاپۆرت و ... نوسیوە لە ئەم بارەیەوە ، ئەم ڕەفتارە نا ئەخلاقی دەبینم، کە پێشێل کردنی هەموو یاساکانی وڵات و یاسا نێودەوڵەتیەکانە .

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع ـ ابنا ـ «بنجامین بی. فرنز» قازی باڵای دادگای جەنایی نورنبرگ ( دادگای سەرکردەکانی ئەڵمانیا دوای شەڕی جیهانی دوهەم ) تیرۆری سپەهبود قاسمی سلێمانی بە فەرمانی ترەمپ بە دەستی هێزەکانی ئەمریکی لە عێراق، ئیشێکی دور دەزانێت لە ئەخلاق و لە یاسا .
بە پێی ڕاپۆرتی عەسری ئێران ، مەتنی تەواوی نوسراوەکەی ئەم قازیە سەد ساڵە ئەمریکیە کە لە ڕۆژنامەی بڵاوو بوەتەوە بە ئەم شێوەی لای خوارەوەیە :
ئێستە کە سەد ساڵ لە تەمەنم تێ دەپەڕێت ، ناتوانم بێدەنگ بم . من لە سەرەتای ساڵی ١٩٢١ کە ئاوارەیەکی فەقیر بووم روم لە ئەمریکا کرد . هەست بە ئەوە دەکەم کە دەبێت دەینی خۆم بە ئەم وڵاتە ئەدا بکەم لە بەرامبەر بە ئەو هەموە خزمەتە کە بە منی کردوە.
من لە شەڕی جیهانی دەهەم وەکوو چەکداریک لە بەرەکانی شەڕ دا بەشداریم کرد و مایەی شانازیە بۆ من لە دوای شەڕ بوم بە دادوەری باڵا، لە دادگای جەنایی "نورنبرگ" کە دادگایی ئەو نازیانە کرد کە دەستیان ئالودەی خوێنی ملیۆنان کەس بوو پیاوو، ژن و مناڵی بێتاوان .
دەوڵەتی ئەمریکا لەم دوایەدا ڕایگەیاندوە کە لە سەر مەبنای فەرمانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە (تەرمپ) هەڵساون بە لە ناو بردن (قەتڵ)ی فەرماندەیەکی باڵای وڵاتێک کە ئێمە لە جەنگ دا نین لەگەڵیاندا. من وەکوو دەرچوی بەشی قانون لە جامیعەی هاروارد کە چەندین ڕاپۆرت و ... نوسیوە لە ئەم بارەیەوە ، ئەم ڕەفتارە نا ئەخلاقی دەبینم، کە پێشێل کردنی هەموو یاساکانی وڵات و یاسا نێودەوڵەتیەکانە .
خەڵ مافی ئەوەیان هەیە کە ڕاستیەکان بزانن . هەموو یاسا نێودەوڵەتیەکان خراونەتە ژێر پێ ، لە ئەم جیهانە سایبریەدا گەنجەکان لە هەر کوی بن ، لە ژێر مەترسی گەورەدان ، بێجگە لە ئەوەی کە ئێمە بتوانین ئەو دڵ و مێشکانەی کە حەزیان بە خوێن ڕشتنە و کوشتنی خەڵک بە یاسا باشتر دەزانن، هەڵگەڕێنینەوە .