AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
شەممە

١٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

١٠:٣٩:١٠ ب.ن
1003305

ڕێپێوانی جەماوەری ئێران بۆ پشتگیری کردن لە دەستەڵاتی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران

ڕێپێوانی بەربڵاوی جەماوەری ئێران بۆ پشتگیری کردن لە ھێزمەندی و دەستەڵاتی سەربازیی کۆماری ئیسلامی لە ھەمبەر ئەمریکا، لەپاش بەڕێوەچوونی نوێژی ھەینی لە سەرتاسەری وڵات بەڕێوەچوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ملوێنان کەس لە خەڵکی ئێرانی ئیسلامی لە شارە جۆربەجۆرەکانی وڵات ،جیا لە تاران، لەپاش بەڕێوەچوونی نوێژی ھەینی، بە بەرپاکردنی ڕێپێوانێکی بەربڵاو،وێڕای شەرمەزار کردنی دڕندەکارییە بەردەوامەکانی دەوڵەتی ئەمریکاو خۆھەڵقورتاندنی بریتانیا لە کاروباری نێوخۆیی ئێران، پشتگریی خۆیانیان لە نیزامی کۆماری ئیسلامی و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕاگەیاند.

جەماوەری ئێران لەپاش ئەم ڕێپێوانە بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک، ھۆکاری سەرەکیی دوژمنایەتییەکانی ئەمریکاو بریتانیا لەگەڵ نیزامی کۆماری ئیسلامی و جەماوەری ئێرانیان بۆ کۆتایی ھاتنی دەستوەردان و زاڵیەتیی ئەو وڵاتانە بەسەر ئێراندا گەڕاندەوە.

جەماوەری ئێران لە بڕیارنامەکەدا پێیان داگرت: ئێران بە قۆناغێک لە سەربەخۆیی، پێ گەییشتوویی و شانازی و دەستەڵات گەییشتووە کە بێجگە لە ڕەت کردنەوەی ڕەھای چەوساندنەوەو چەوسینەوە، بە پێکدادانی ھێزمەندانە لە گۆڕەپانە جۆربەجۆرە سیاسی،میدیایی، ئابووری و سەربازییەکانی دژی ئیستیکباری جیھانی، گورچکبڕترین زەبری لە دوژمنان وەشاندووەو پۆرتی کارتۆنیی ئەمریکاو بریتانیا و ڕژێمی زایونی و ھتاوپەیمانەکانیانی شکاندووە.

لە بڕیارنامەکەدا دەست گرتن بەسەر پاپۆڕەکەی بریتانیا، خستنەخوارەوەی فڕۆکەبێ فڕۆکەوانە شۆڤارییەکەی ئەمریکاو بوردومانی گرینگترین بنکەی ئەمریکا لە عێراق،وەک سوچێکی پڕلەشانازیی خەباتی ئێران لە ھەمبەر ئیستیکباردا باس کراوە.

جەماوەری ئێران ھەروەھا لە بڕیارنامەکەدا وێڕای پشتگیری کردن و ستایشی بەختکارییەکانی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لایەنگریی ھەمەلایەنەی لە بەرەی خۆڕاگریی ئیسلامی لە بەرامبەر پیلانی ئەمریکایان وەک ئەرکی ئایینی و مرۆڤیی خۆیان ڕاگەیاندووە.

...........
340