AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
شەممە

١٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

١٠:٣٩:٠٩ ب.ن
1003303

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری وتی: ئێران بە ئۆپەراسیۆنی بەرامبەر دژی ئەمریکا، ئیرادەی یەکلاکەرەوەی بۆ پاراستنی مافی خۆی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە وەڵامی پەیوەندیی تەلەفونی هۆلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا بۆ ڕاگەیاندنی پرسە و سەرەخۆشیی وڵاتەکەی لە بابەتی شەهید کرانی سەردار سپەهبۆد سولەیمانی بە دەوڵەت و گەل و هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: تیرۆری سەردار سولەیمانی لە لایەن ئەمریکا، هەڵمەتێکی ناجوامێرانە، نامرۆڤانە، نائەخلاقی و بە پێچەوانەی هەموو یاساگەلی نێودەوڵەتی بوو و هەڵمەتەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبیی عێراق یان هەندێک لە بنکەکانی سووریا دەسپێکی ڕەوتێکی نوێ لە ناکۆکییەکانی ناوچەیە.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە پەیامەکانی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان لە دوای تیرۆری شەهید سولەیمانی و هاوڕێیانی، وتیشی: ئەوان خۆیان ناوچەکەیان لە پێکدادانێکی بەربڵاودا گلاندبوو، ، هەر بۆیە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئۆپەراسیۆنی بەرامبەر لە دژی بنکەی سەربازیی ئەمریکیی "عەین ئەسەد"، ئیرادەی یەکلاکەرەوەی بۆ پاراستنی مافی خۆی نیشان دا و سەلماندی ئەگەر ئاژاوەگێڕییەکانی ئەمریکا درێژەی ھەبێت، وەڵامێکی قورس‌تری دەدرێتەوە.

سەرلەشکەر باقری جەختیشی کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران حەز بە پەرەدان بە ناکۆکییەکان ناکات، بەڵام هەر جۆرە هەڵمەتێکی ناژیرانەو دەستدرێژکارانە بە توندی وەڵام دەداتەوە و هیوادارین بە کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچەکە بنچینەی هەموو بشێوی و ئاژاوەکان وشک بکرێت.

شایانی باسە هۆلوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیاش لەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا وێرای ئاماژە بە پەیوەندیی دۆستانە و برایانەی نێوان ئێران و تورکیا، نیگەرانیی خۆی بۆ گۆڕانکاری و ڕووداوە پەیتا پەیتا و هەستیارەکان لە ناوچەکە لە پاش تیرۆر و شەهید کرانی سەردار سولەیمانی دەربڕی و وتی: بە باوەڕی ئێمە سەقامگیری و ئاسایش بە قازانجی هەموو وڵاتانی ناوچەکەیە و ئێمە دەبێ بە پاراستنی سەقامگیری و، هاوکاری و هەوڵی هاوبەش رێگە نەدەین تیرۆریستان لە دەرفەتی بەرز بوونەوەی ناکۆکییەکان کەڵکاژۆیی بکەن.

.............
340