AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : مهر کوردی
ھەینی

١٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

٥:٥٢:٥٣ د.ن
1003120

ڕێبەری باڵای ئێران لە نوێژی هەینی تاران

تێکشکاندنی بنکەکانی ئەمریکا" ایام اللە" یە/سێ وڵاتی ئەورووپی نیشانیان دا سەر بە ئەمریکان

تێکشکاندنی بنکەکانی ئەمریکا" ایام اللە" یە/سێ وڵاتی ئەورووپی نیشانیان دا سەر بە ئەمریکان

خوتبەکانی نوێژی هەینی تاران بە ئیمامەت ڕێبەری باڵای ئێران دەستیپێکرد.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع ـ ابنا ـ قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە نوێژی هەینی ئەم هەفتەیەی تاران چەند خولەک پێش دەستی پێکرد.

گرینگترین قسەکانی ڕێبەری باڵا بە شێوەی خوارە:

ئەم دوو هەفتەیە کە تێمانپەڕاند دوو هەفتەی پڕ لە کێشە و جیاواز بوو، پرسی تاڵ و پرسی شیرین لە ئەم دوو هەفتە بۆ نەتەوەی ئێران ڕووی دا.

ئەو ڕۆژەی کە ١٠ ملیۆن لە ئێران و سەدان هەزار کەس لە عێراق و هەندێک وڵاتانی تر بۆ ڕێزگرتن  لە خوێنی فەرماندەی قودس هاتنە شەقامەکان و گەورەترین بەڕێ کردنی جیهانیان ڕێک خست.ئەو ڕۆژەش کە مووشەکەکانی سوپا، بنکە ئەمریکایان تێکشکاند ئەیاموڵڵایە.

ئەو ڕۆژانە، ڕۆژانی خاڵی وەرچەرخانی مێژوون. ڕۆژانێکی مێژووسازن. ڕۆژانێکی ئاسایی نین.

تیرۆری سەردار سولەیمان ترسەنۆکانە و هۆی روورەشی ئەمریکایە.

ئەو چەندکەسەی کە سووکایەتیان بە وێنەی ئەو سەردارە ئازیزە کرد نەتەوەی ئێرانن؟ یان ئەو چەندین ملیۆن کەسە کە لە رێوڕەسمی گەورەی بەڕێ کردنی بەشداریان کرد؟

نەتەوەی ئێران خۆیی لە ئەو بابەتە نێشان دا، بنەمای بیری و هەستە ڕاست بێژانەکان خۆی نێشان دا و ئەو هاوارە تۆڵە کردنەوەکانە کە لە خەڵکی ئێرانەوە بەرز بووەوە و بیسترا، هاواری تۆڵەی ئەو مووشەکانە بوو کە بنکە ئەمریکییەکەی ژێراو ژوور کرد.

ئەو کەسە فریوخۆرانەی کە دروشمی نە غەزە و نە لوبنانیان وتەوە، نەک گیانی خۆیان بەڵکوو تەنانەت ئامدە نەبوون ئاسوودەیی و بەرژوەندییەکانی خۆیانیش لە ڕێگای ئێران فیدا بکەن.

داخستنی فڕۆکەکە، ڕووداوێکی تاڵ بوو. گیان لەدەست دانی گەنجان و خەڵکی ئێران ڕووداوێکی تاڵ بوو.

هەر ئەو ئەندازە کە ئێمە لە ڕووداوی فڕۆکەکە خەممان خوارد، دوژمنان خۆشحاڵ بوون.

لە رووداوی فڕۆکەکە چەندین گومان هەیە. دەسخۆشی لە فەرماندەکان دەکەین کە باسەکەیان بۆ خەلک شی کردەوە بەڵام ئەو پرسە ئەبێ شوێنگیری بکرێت و ڕێگری بکرێت لە دووبارە ڕوودانەوەی ئاوەها ڕوودانێک.

دانوستانی دوژمن لە گەڵ دەغڵ و فریوکاری تێکەڵاوە.

جەنتلمەنەکانی پشت میزی دانوستان هەر ئەو تیرۆریستانەی فڕۆکەخانەی بەغدان.

تەنیار ڕێگاچارەی بەردەم نەتەوەی ئێران بەهێزتر بوونەوەیە.

ئێمە باکێکمان نییە بۆ دانوستان ئاڵبەت نە لە گەڵ ئەمریکا، بەڵام ئەبێ خۆمان بەهێزتر بکەینەوە و ئابووریمان لە نەوت جودا بکەینەوە.

سێ وڵاتی ئەورووپی نیشانیان دا کە سەر بە ئەمریکا. ئەوان ناتوانن نەتەوەی ئێران بە چۆکدا بێنن.

داهاتووی نەتەوەی ئێران ئەبێ بە شێوەیەک بێت کە دوژمنان تەنانەت نەوێرن هەڕەشە لە ئێران بکەن.

خەڵک ئەبێ بە حەز و ئارەزووی زۆرەوە لە هەڵبژاردن بەشداری بکەن.

وشیار بن کە نەوەکوک دوژمن بگاتە ئارەزووەکانی کە بریتییە کە کەم ڕەنگ کردنەوەی هەڵبژاردن بەشداری لە هەڵبژاردن، وڵات بیمە دەکاتەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی پەیامێکی تری بەشداری دەیان ملیۆنی خەڵکی لە بەڕێ کردنی شەهید سولەیمانی زیندوو کردنەوەی بەڵێن بە ئیمام خومەینی وەسف کرد و وتی: لە ئەو ڕووداوە، ئیمپراتۆری هەواڵی زایۆنیزم و بەرپرسانی تیرۆریستی ڕژێمی ئەمریکا هەموو هەولیان خستە گەڕ کە سەردار خۆشەویست و گەورەمان بە تیرۆریزم تۆمەتبار بکەن بەڵام خودای گەورە ئاوەها دۆخەکەی گۆڕی کە نەتەنیا لە ئێران بەڵکوو لە وڵاتانی جیاواز سڵاویان بۆ ڕۆحی پاکی ئەو سەردارە گەورە نارد و ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیلیان ئاگر تێبەردا.

ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها وتیشیان کە تیرۆری سەردار سولەیمانی واتا ناسراوترین و بەهێزترین فەرماندەی شەڕ دژی تیرۆریزم لە تەواوی ناوچەکە، بووە هۆی ڕسوایی و سووک بوونی دەوڵەتی بێ ئابڕووی ئەمریکا.