AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
پێنجشەممە

١٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

٩:١٧:١٣ ب.ن
1002878

سەرلەشکەر سەلامی: خەبات لەدژی ئەمریکا لەگەڵ شەهید کرانی سپەهبود سلێمانی بووبە جیهانی

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە پیلانی ئەمریکیەکان هەمیشە بە هۆی هەڵەکانیان لەگەڵ شکست ڕووبە ڕوو دەبێتەوە پیداگری کرد: شەڕ وخەبات لەدژی ئەمریکا لەگەڵ شەهید کرانی سەردار سپەهبود قاسم سلێمانی جیهانی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەردار سەرلەشکەر " حسێن سەلامی " فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئەمرۆ چوارشەممە لە کۆنگرەی سەردارانی ودوو هەزار و١٢١شەهیدی پارێزگەی بوشێهر وتی: ئەمریکیەکان پییان وابوو بە هەڕەشە کردن لە نەتەوەی ئێران ، لە مەبەست وئامانجەکانیان پاشە کشە دەکەن، بەڵام بە وەڵامی موشەکی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ، تاپۆی ئەمریکیەکان تێکشکا.

سەرلەشکەر سەلامی هەروەها بە ئاماژەدان بە دەسدرێژی هەمە لایەنەی دوژمنان لە دژی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئێستاکە وەکوو یەک جەمسەور ومێحوەر لە هاوسەنگیەکانی سیاسی ناوچە وجیهان ناسێندراوە. فەرماندەی گشتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هەروەها بە ئاماژەدان بە بەشداری ملیۆنی خەڵکی ئێران لە رێوڕەسمی بەڕێکردنی سەردار سپەهبود شەهید قاسم سلێمانی پیداگری کرد: ئەم ڕێ وڕەسمە پیشاندەری ڕق ونەفرەتی خەڵکی ئێران لە سیاسەتە ڕۆخێنەرەکانی دەوڵەتی ئەمریکایە.

سپەهبود سلێمانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە سێهەمی ژانێڤەر بە بانگهێشتی ڕەسمی کاربەدەستانی عێراق بۆ ئەم وڵاتە سەفەری کردبوو هاوڕێ بۆمەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی بەسیجی جەماوەری عێراق حەشدی شەعبی وهەشت کەسی تر لە پەلاماری ئاسمانی هێزە دەسدرێژکار وتیرۆریستە ئەمریکیەکان لە نێزیک فڕگەی بەغدای عێراق ، شەهید کرا.

لە ڕێو ڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی سەردار سپەهبود شەهید سلێمانی قاسم سلێمانی لە شارەکانی ئەهواز ، مەشهەد ، تاران ، قوم وکرمان ، ٢٥ملیۆن کەس بەشداریان هەبوو.

..........
340