AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
پێنجشەممە

١٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

٩:١٧:١٢ ب.ن
1002877

زەریف: ئاڵۆزیەکانی ناوچە دەنگداندانەوەیەکە لە نەزانی ونەزانکاری ئەمریکا

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ، تیرۆری سەردار سپەهبودشەهید " قاسم سلێمانی " فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و پەرەی ئاڵوزیەکان لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا دەنگدانەوە وئاکامی نەزانی و ستکباری ئەمریکا زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - " محەممەد جەواد زەریف" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ساڵانەی وتووێژەکانی "ڕایسینا " لە دیهلی نوێ وتی: ئەمریکیەکان بە بن پێکردنی سەروەری ودەسەڵاتدارەتی ئێراق ، فەرماندەیەکی پلەبەرزیان لەم وڵاتە تیرۆر کرد کەئەمە نیشاندەری نەزانی وستکبارە.

زەریف بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە سپەهبود سلێمانی تەنیا هێزی کارێگەر لە بەرەنگاربوونەوەی داعش بوو وتی: لە تیرۆری شەهید سلێمانی بێجگە دۆناڵد ترامپ " سەرۆک کۆماری ئەمریکا وداعش هیچکەسی تر خۆشحاڵ نەبوو وخەڵک لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیهان لەوان ٤٣٠ ناوچەی هێند ،ڕێزیان گرت لە  یادی شەهید سلێمانی وشین وماتەمیان بۆ گیڕا.

سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە خەڵکی عێراق خوازیاری چوونەدەری ئەمریکا لە وڵاتەکەیانن وتی: ئەمریکا بنکە عێراقیەکان بۆ ئەنجام دانی هەڵمەت لەدژی میوانێک لەم وڵاتە کەڵکی وەرگرت وخەڵکی عێراق لەم جەنایەت وتاوانە ڕازی نین.

ناوبراو هەروەها بە ڕەخنە وگازەندە لە چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام وبێ بەڵینی ئوروپیەکان لەم ڕێککەوتنە ڕایگەیاند : دوای چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام ، ئوروپا پێبەندی وادەو بەڵێنەکانی نەبوو بەڵام لە بەرامبەر دا ئێران بە گشتیی پێبەندیی خۆی بەم ڕێککەوتنە نیشان داوە.

زەریف  بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە یەکیەتی ئوروپا گەورەترین ئابووری هەیە بەڵام لە ئەمریکا دەترسێت وتی: کۆمپانیە بیانیەکان لە ئێران ڕویشتوون کەوایە ئوروپیەکان بەرجامیان بنپێکردووە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە راگەیاندنی ئەمەکە ئێران لە نامەیەکدا لە ساڵی ٢٠١٨ دەسپێکەری مێکانیزمی چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانی بەرجام بوو پیداگرت: ئەگەر ئوروپیەکان وادە وبەڵینەکانی خۆیان جێبەجێ نەکەن ، ئێران دەگەڕیتەوە بۆ وادەو بەڵێنە تۆکمە وتەواوەکانی خۆی لە بەرجام.

...........
340