بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "موقتەدا سەدر" سەرۆکی باڵی سەدری عێراق رۆژی سێ شەممە بەئاماژە بەوەی کە هێزە دەسدرێژکارە ئەمریکییەکان، ئاسمانی عێراق و سەروەریەکەیان بەزاندووە ، ڕوو لە خەڵکی وڵاتەکەی وتی: ئیرادەتان بەهێزبکەن و یەکبگرن و بەهەموو جیهانی بسەلمێنن کە لەهەمبەر ئیستکباری جیهانیدا بەچۆکدانایەن.
موقتەدا سەدر هەروەها جەختی کرد لەسەر بەڕێوەبردنی گردبوونەوەی جەماوەری، سیاسی و پەرلەمانی بەئامانجی پاراستنی مەزنایەتی و سەروەریی عێراق و گەلی ئەو وڵاتە.
...........
340