AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
چوارشەممە

١٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

١٠:٣٠:٥٤ ب.ن
1002601

ئامادەبوونی ٢٥ ملوین کەسی خەڵکیی ئێران لە رێو ڕەسمی ئەسپەردەکردنی شەهید سولەیمانی

گوتە بێژی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی گوتی: لە ڕێو ڕەسمی ئەسپاردەکردنی تەرمی سەردار سپەهبۆد شەهید "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قۆدسی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی لە شارەکانی ئەهواز،مەشهەد،تاران،قۆم و کرمان،٢٥ ملوین کەس بەشدارییان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەردار سەرتیپ"ڕەمەزان شەریف" گوتە بێژی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی  ڕۆژی سێشەممە لە پەراویزی ڕێو ڕەسمی ڕێزگرتن لە سەردار شیهد"قاسم سولەیمانی" لە تاران گوتیشی: ئەم ئامادەبوونە، هەڵگری پەیامێکی یەکجار ڕوونە بۆ ئەمریکا کە خەڵکی ئێران یەکپارچە خوازیاری بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکاییەکانن و لە سپای پاسداران داوادەکەن ئەمریکا لەهەموو گۆڕەپانەکان و شانۆکان شکست بدەن.

شەریف بەباسکردنیی ئەمەی داهاتووی ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا بەبێ ئەمریکاییەکان و هەروەها سەربەخۆیی گەلان و وڵاتانی گەورەی ناوچەکەیە ، جەختیکرد: کۆتایی ئەم ڕێگایە لەناوچوونی ڕژیمی زایۆنی  و دەستەڵاتداریەتی خەڵکی فەلەستینە.

سەردار سپەهبۆد  "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قۆدسی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی کە سێهەمی ژەنڤییە لەسەر بانگێشتنی فەرمی کاربەدەستە عێراقییەکان سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو هاورێ ئەبوو مەهدی مۆهەندیس جێگری بەسیجی جەماوەری عێراق(حەشدی شەعبی) و٨ کەسی دیکە لەپەلاماری ئاسمانی هێزە دەستدرێژکارو ترۆریستی ئەمریکی نزیک فڕۆکەخانەی بەغدای عێراق،شەهیدبوون.

..........
340