AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
سێشەممە

١٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

١٠:٣٧:٥٩ ب.ن
1002284

لاریجانی: شیهید بوونی سەردار سولەیمانی بۆتە هۆی بەهێزتر بوونی بەرەی خۆڕاگری لە ناوچەکەدا

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: شەهید بوونی سەرداری ژەنەراڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بۆتە هۆی بەهێزتر بوونی بەرەی خۆڕاگری لە ناوچەکەدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلائی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە دیداری "عیماد خەمیس" سەرۆک وەزیرانی سووریا لە تاراندا بە ئاماژە بەوەی کە ئامانجی ئەمریکاییەکان لە تیرۆر کردنی سەردار سولەیمانی کەم کردنەوەی توانا و دەسەڵاتی بەرەی خۆڕاگری لە ناوچەکە بوو، راشکاوانە ڕایگەیاند: ئەمریکاییەکان بە هەڵەدا چوون ، لەبەر ئەوەی کە ئەو کردەوە تیرۆریستییەی ئەوان بوو بە پرسێکی گرینگ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.

سەرۆکی مەجلیسی ئێران بە ئاماژە بە پەسەن کرانی گەڵاڵەی وەدەرنانی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئێراق لە پەرلەمانی ئەم وڵاتەدا پێی داگرت: هەموو ئەو هەنگاوانەی هەڵگیران زیللەگەلێک بوو لە ئەمریکا بۆ ئەوەی کاربەدەستانی ئەم وڵاتە باش تێبگەن کە بە شەهید بوونی سەردار سولەیمانی ڕێگا و ئاراستەی بەرەی خۆڕاگری ناگۆڕدرێ.

لاریجانی هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە پێوەندییەکانی ئێران و سووریا بەردەوام ستراتژیک بووە، جەختی کرد: هاوکاریی ناوچەیی و سەربازیی لە نێوان وڵاتانی ناوچە بۆ پێشگری بە شەڕاشۆییەکانی زایۆنییەکان دەبێ زیاتر پەرە بستێنێ.

"عیماد خەمیس"ـیش بە سەرەخۆشی کردنی شەهید بوونی سەردار سولەیمانی وتی: سووریا و هەر هەموو وڵاتانی خاوەن دەسەڵات و سەربەخۆ پشتیوانی دەکەن لە مافی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەرگری لە خۆی.

سەرۆک وەزیرانی سووریا بە ئاماژە بەوەی کە ئازایەتی و لێهاتووییەکانی سەردار سولەیمانی لە یاد و زەینی هەموو ئازادیخوازانی جیهان بەتایبەت خەڵکی سووریا دەمێنێتەوە، وتیشی: شەهید بوونی ئەم سەردارە جوامێرە، بووە هۆی ئەوەی کە یەکێتی و  یەکدەنگی لە نێوان گەلانی ناوچەکە زیاتر ببێت.

هەروەها لە دیداری وەزیری بەرەڤانی سووریا و وەزیری بەرەڤانیی ئێراندا ، بانترین نیشانی پاڵەوانەتیی سووریا پێشکەش کرا بە حاج قاسم سولەیمانی.

..........
340