بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌وته‌یه‌کدا که له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشکه‌شیکرد رایگه‌یاند، "داوا له‌په‌رله‌مان ده‌که‌ین هه‌مو ئه‌و به‌ربه‌ستانه تاوتوێ بکات که له‌کاتی جێبه‌جێکردنی بریاری ده‌رکردنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا دێنه پێشه‌وه".
وتیشی:" له‌به‌رژه‌وه‌ندی واشنتن و به‌غدایه که هێزی سه‌ربازی وڵاتان له‌عێراق کۆتایی پێبهێندرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد،"له‌ئێستادا عێراق له‌به‌رده‌م کۆتاییهێنان به‌ئاماده‌بونی هێزه بیانیه‌کانه به‌شێوه‌یه‌کی به‌په‌له‌و دیاریکردنی خشته‌یه‌کی دیاریکراو بۆ کشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزی وڵاتانی بیانی".
داواشیکرد، کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌عێراق نه‌بێته هۆکاری دروستبونی گرژی و ئاڵۆزی له‌په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردولا.
رۆژی 5ی ئه‌م مانگه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریدا سه‌رجه‌م هێزه بیانیه‌کانی وڵاتانی جیهان له‌عێراق بکشێنه‌وه‌و رێکه‌وتنی ئه‌منی نێوان ئه‌مرکیاو عێراقیش هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکاش جه‌ختیکردووەتەوە به‌مه‌رجێک له‌عێراق ده‌کشێنه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و پارانه‌ی خه‌رجیان کردوه وه‌ریبگرنه‌وه.
..........
340