AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
شەممە

١١ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

١٠:٤٣:٠٧ ب.ن
1001328

ئەمەکناسی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی دەرحەق بە نەتەوەکانی ئێران و عێراق

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سپاس و ئەمەگناسی خۆی پێشکەش بە نەتەوە مەزنەکانی ئێران و عێراق کرد لەبەر بەشداری بەربڵاوو حەماسی یان لە ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە شەهیدانی خۆڕاگری.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەردار سپەهبۆد "قاسم سلێمانی" فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە بەیانی ڕۆژی هەینی سێهەمی ژانێڤەر بە بانگهێشتی ڕەسمی کاربەدەستانی عێراق بۆ ئەم وڵاتە سەفەری کردبوو، هاوڕێ لەگەڵ " ئەبو مەهدی موهەندیس " جێگری سەرۆکی بەسیجی جەماوەری عێراق حەشدی شەعبی وهەشت کەسی تر لە پەلاماری ئاسمانی هێزە دەسدرێژکار وتیرۆریستە ئەمریکیەکان بۆ سەر فڕگەی بەغدای عێراق، شەهید کرا.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی هەینی بە دەرکردنی بەیان نامەیەک وێڕای ڕێزگرتن لە بەشداری حیماسی ومێژوویی نەتەوە گەورەکانی ئێران وعێراق لە ڕێ وڕەسمەکانی ڕێزگرتن لە شەهیدانی خۆڕاگری ، ڕایگەیاند: بەشداری بەربڵاوتان لەم حیماسە گەورەیە ، سەلمێنەری بیرو بڕوا ، ئیرادە وئامادەیی بۆ بەردەامی بەهێز ترین وبەتواناترین خۆڕاگری بوو وبەردەوامی شۆڕش وبەرەنگاربوونەوەی زاڵیەتی خوازی وستکبار وپاوان خوازی هەتا سەرکەوتنی نیهایی دەستەبەر کرد.

لەم بەیان نامەیەدا هاتوو: بەشداری بێ وێنە، مێژوویی وزۆر گەورەی خەڵکی ئێران وعێراق ، عەزم وورەی هەمووانی ئۆمەتی ئسیلام لە سەر بەردەوام بوونی ڕێگای شەهیدانی قودس هەتا ئازادی تۆکمە وتەواوی فەلەستینی بۆ جیهانیەکان ئاشکرا کرد.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پیداگری کرد: بەشداری حیماسی خەڵکی ئێران وعێراق لە ڕێ وڕەسمەکانی پێشوازی، بەڕێکردن ، ئەسپەردە کردن وڕێزگرتن لە شەهیدانی خۆڕاگری بێ گومان لە پاشگەز بوونەوەی دوژمن بە دەنگی لەرزۆک وڕواڵەتی ترساو لە ئاگری چەکی خۆڕاگری کارێگەرتروشوێندانەرتر بوو.

..........
340