AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
شەممە

١١ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

١٠:١٨:٣٣ ب.ن
1001327

گوتاربێژی نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران: سەردار سلێمانی ئاسایش ئەفرێنەر بوو

گوتاربێژی نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران ، فەرماندەری شەهیدی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە سەرداری ئاسایشت ئەفرێنەرو ئاشتی خواز پێناسە کرد .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حۆجەتۆلئیسلام " محەممەد جەواد حاج عەلی ئەکبەر" خەتیبی نوێژی هەینی تاران بە ئاماژەدان بە شەهادەتی سەردار سپەهبۆد "قاسم سلێمانی " فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: کەش و هەوای ئێران ، ناوچە ووڵاتانی تری ئیسلامی لە حەوتەی داهاتوو لیوانلێوبوو لە تەقوای ئیلاهی .

حاج عەلی ئەکبەری بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە تایبەتمەندی تایبەتی سەردار سلێمانی تەقوای ئیلاهی بوو وتی: ئەم سەردارە پایەبەرزە، ناوچەی لە داعش پاکتاو کرد وئاسایشت وئەمنیەتی لە ڕۆژئاوای ئاسیا فرەتر کرد وفەرهەنگی خۆڕاگری لە ئاستی ناوچە پەرە پێدا.

خەتیبی نوێژی هەینی تاران وتیشی: بە قوڵایی ستراتژیکی سەردار سلێمانی لە مێحوەری خۆڕاگری، ئاسایشی ئێرانی ئیسلامی دەستەبەر کراو ئاسایشتی جیهانیش پەرەی سەند ؛ ئاسایشت وئەمنیەتێک کە بەرهەمی خۆڕاگری چالاکە.

حاج عەلی ئەکبەری  وتی: سەردار سلێمانی بە پەیڕەوی کردن لە مەکتەبی ئیمام خومەینی ڕە بناغەدانەری کەبیری کۆماری ئیسلامی ئێران ،لە ڕاهێنانی ئەندامی مومن ، بوێر، بە هزر وئاوەزمەند بە ڕوانگەی شارستانیەت لە ناوچەی بەربڵاوی خۆڕاگری وگەشەی فەرهەنگی ڕاهێنەرانەی ئیسلام لە ناوچە هەوڵی دا وگەنجی بوێر وشایستەی ڕاهێنا.

خەتیبی نوێژی هەینی تاران هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئەمریکیەکان لە شەهید کردنی سەرداری خۆڕاگری ، حەماقەت وگەمژه یەکی گەورەی ئەنجام دا وتی: شەهادەتی سەردار سپەهبۆد سلێمانی وهاوڕێکانی بە بەسیرەتی ئۆمەتی ئیسلامی وبەشداری یەک پارچەی خەڵک ، بووبە خاڵە وەرچەرخانێک لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وناوچەی خۆڕاگر.

سەردار سپەهبۆدسلێمانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئسیلامی کە بەیانی ڕۆژی هەینی سێهەمی ژانێڤەر بە بانگهێشتی فەرمی کاربەدەستانی عێراق بۆ ئەم وڵاتە سەفەری کردبوو، هاوڕێ ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی بەسیجی جەماوەری عێراق حەشدی شەعبی وهەشت کەسی تر لە هاوڕێکانی لە پەلاماری ئاسمانی هێزە دەسدرێژکار وتیرۆریستە ئەمریکیەکان بۆ سەر فڕگەی بەغدای عێراق ، شەهید کرا.

..........
340