AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
پێنجشەممە

٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

٩:١٧:١٢ ب.ن
1000877

سکرتێری گشتیی ئەنساروڵڵای یەمەن : هەڵمەتەکەی ئێران دەسپێکی رێگایەکە بۆ کۆتایی هێنان بە هەیبەتی ئەمریکا

سکرتێری گشتیی ئەنساروڵڵای یەمەن ، هەڵمەتی موشەکیی ئێران بۆسەر بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە عێراقی بە دەسپێکی رێگایەکی گەورە و سەرکەوتوانە بۆ کۆتایی هێنان بە هەیبەتی ئەمریکا لە ناوچەکەدا زانی .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەبدولمەلیک حوسی سکرتێری گشتیی ئەنساروڵڵای یەمەن رۆژی چوار شەممە لە لێدوانێکدا بە بۆنەی روژی شەهید وتیشی : ئەمریکا بە شەهیدکردنی سەرداری سپەهبود قاسم سولەیمانی ، یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکانی خستە ژێرپێ و هێڵە سورەکانی بەزاند .

 حوسی بە ئاماژە بەوەی کە لە کاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیەوە ، ئێران لە بەرامبەر تاوانکاریی ئەمریکادا راوەستاوە گوتی : ئەمریکا و ئیسراییل وەک دوژمنانی ئیسلام ، بە پیلانی شەیتانیی بە دوای زەبروەشاندن لە موسوڵمانان دان  .

 سکرتیری گشتیی بزووتنەوەی حزبوڵڵای یەمەن بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە هەندێ رژێم لە ناوچەکەدا بەکرێگیراوی ئەمریکان و بۆ مسۆگەربوونی بەرژەوەندەیکانی هەوڵ ئەدەن وتی : بەرەنگاربوونەوەی ملهوڕیەکانی ئەمریکاو ئیسراییل ، لە دیارترین نمونەکانی جیهادە.

...........
340