AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
پێنجشەممە

٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

٩:٠٩:٥٩ ب.ن
1000876

بروسکەی سەرەخۆشیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە بۆنەی گیانلەدەسدانی ژمارێک لە خەڵک لە کرمان و تاران

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی گیان لەدەسدانی ژمارێک لە ئێرانیان لە کاتی بەڕێکرانی تەرمی سەردار سولەیمانی لە کرمان و هەروەها داکەوتنی فڕۆکەی ئۆکراینی لە تاران و گیانلەدەستدانی موسافرەکانی سەرەخۆشی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئایەتوڵا خامنەیی ,ڕێبەری باڵای ئێران,  دوای گیان لە دەستدانی ژمارەیەک هاووڵاتی لە ڕەوتی بەڕێ کرانی تەرمی شەهید سولەیمانی لە کرمان و هەروەها ڕووداوی کارەساتباری داکەوتنی فڕۆکەی موسافەربەری پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

بەڕێزیان لەو پەیامەدا وێڕای دەبڕینی گەرمترین هاوخەمەیی لە گەڵ بنەماڵەی تازیەدارەکان و دەربڕینی مخابن و بەپەرۆشیی ، لە خوای گەورە سەبر وپشوودرێژی بۆ بەجێماوان و رەحمەت و لێبوردەیی بۆ گیان لەدەدساوان بە ئاوات خواست .

 ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێرانیش ئەمڕۆ پێنجشەممەی بەم بۆنەوە وەک تازیەی گشتیی راگەیاند .

رۆژی سێشەممە لە کاتی بەڕێکرانی تەرمی شەهید سەردار سولەیمانی لە شاری کرمان بە هۆی پاڵپەستۆ  و ئاپۆرەی خەڵک ، ژمارێک لە خەڵک گیانیان لەدەسدا .

 سەر لەبەیانی چوارشەمەش فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی ئۆکراین لە نزیک فڕگەی ئیمان خومەینی تاران کەوتە خوار کە لە ئەنجامدا 167 مسافیرو 9 ستاقی فڕۆکەکە گیانیان لەدەسدا .

...........
340