بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەباس موسەوی پاسادانی هەنگاوی تیرۆریستیی و و ناژیرانەی ئەمریکای وەک گەورەترین ئەندامی ناتۆ لە بەرامبەر نیگای سەرسام و نیگەرانی جیهان بۆ تێرۆری کاربەدەستێکی باڵای سەربازیی ئێران و بانگێشتکراو لە لایەن حکومەتی یاسایی عێراق ، گاڵتەپێکردنی رای گشتیی لە لایەن سکرتێری گشتیی ناتۆ زانی و گوتی : پاسادانی هەنگاوی رژێمی ئەمریکا بو ترۆری ناجوامێرانەی سەردار سولەیمانی چاوداخستن لە ڕووی رۆڵی ئەو فەرماندە گەورەیە لە خەباتی دیاریکەر و چارەنووس ساز لە دژی تیرۆریستان و نەهێشتنی مەترسیی ئەم گروپە دڕندە لە ناوچەکە و لە جوگرافیای واوەتر تا ئەوپەڕی سنوورەکانی ئوروپایە .
وتەبێژ وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وێڕای دەربڕینی داخ و مخابن لەوەی کە ناتۆ بووە بە داردەستێک بۆ پاسادانی ئامانجی وەیشوومی سیاسیی ئەوان لە ناوچەکە - جەختی کردەوە : کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر ئەم باوەڕەیە کە ئاسایش کاتێ دەگەڕێتەوە ناوچەکە کە چالاکیی تیرۆریستیی هێزەکانی واوەناوچەیی کە هەندێکیان لە ژێر دەسەڵاتی ناتۆدا کاردەکەن ، کۆتایی بێ و دابین بوونی ئاسایشی ناوچەکە بدرێ بە دەست حکومەتەکانی ناوچەکە .
...........
340