AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
پێنجشەممە

٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

٩:٠٩:٥٧ ب.ن
1000873

سوپاس و پێزانینی بنەماڵەی شەهید سولەیمانی لە حەماسەت ئافرێنیی گەلی ئێران و عێراق لە ڕێوڕەسمەکانی بەڕێکراندا

بنەماڵەی سەرداری سپەهبود شەهید قاسم سولەیمانی لە پەیامێکی بۆ خزمەت ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، سوپای حەماسە ئافرێنیی کەم وێنەی گەلی ئێران و عێراقی کرد لە ڕێوڕەسمەکانی بەڕێکران و بەرز ڕاگرتنی یادی ئەو سەردارە سەربەرزە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دوابەدوای ئامادەبوونی بەرفراوان و بە ملوێن کەسیی خەڵک لە دورترین شوێنەکانی ئێرانی ئیسلامی لە ڕێوڕەسمەکانی بەڕێکردن، ناشتن و بەرز ڕاگرتنی یادی ژەنەراڵی پاسدار شەهید حاج قاسم سولەیمانی، بنەماڵەی ئەو فەرماندەرە ئازایەی بەرەی خۆڕاگری، لە پەیامێکدا وێڕای سوپاس وێژی لە لوتفی کەریمانەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، ڕێزیان گرت لە حەماسە ئافراندنی کەم وێنەی گەلی ئێران و خەڵکی سوپاس وێژی عێراق لە ڕێوڕەسمەکانی بەڕێکردن و بەرز ڕاگرتنی یادی ئەو سەردارە  سەربەرز و خەباتکارەی بەرەی خۆڕاگری.

لەدرێژەی ئەو پەیامەدا هاتووە؛ بەم چەشنە لەسەر خۆمان بەفەرزی دەزانین خاکەڕایانەو لەوپەڕی ڕێز و ئیحترامدا، سوپاس گوزاری لوتفی کەریمانەی بەڕێزتان بین کە وەک ڕابردوو، ئاراستەی ئەو ماڵباتەتان کرد. پەیامی میهرەبانانەو دڵنیاکەرەوەی ڕێبەری زانا، دیدار و دڵدانەوەی خێزانی خەمباری حاج قاسم و بەرپاکردنی نوێژی پڕشکۆتان لەسەر تەرمی پاکی شەهیدان، ئەو خەمە دڵتەزێنەمانی ساڕێژ کرد. پێویستە پڕبەدڵ سوپاسی چین و توێژەکانی جەماوەریش بکەین کە لە خەمی ئێمەدا هاوبەش بوون و حەماسەتێکی کەم وێنەیان خولقاند.

لە بەشێکی دیکەی ئەو پەیامەدا هاتووە: حاج قاسم، سەربازی ڕاست بێژی وەلایەت بوو و لەپێناو ئاسایش و بەرزکردنەوەی جێگەو شوێنی نیشتمان، چوار دەیە خەباتی کرد هەتا سەرەنجام هاوڕێ لەگەڵ ئەبوومەهدی موهەندیس جێگری دەستەی حەشدی شەعبی، سەردار حوسێن پورجەعفەری و سێ هاوڕێی دیکەی، لەهەوڵێکی ترۆریستیدا ماڵئاواییان لەژیان کرد. تێکەڵ بەیەک بوونی خوێنی پاکی ئەو شەهیدانە، نیشانەیە بۆ یەکڕیزیی ستراتژیکی دوو نەتەوەی مەزنی ئێران و عێراق کە باس لە ئامانجێکی پیرۆز دەکاو شەهادەتی ئەو سەردارانەی گۆڕەپانی جەهاد و خۆڕاگری، وێڕای پووچەڵ کردنەوەی پیلانێک کە یەکێتی ئۆممەتی ئیسلامی کردبۆ ئامانج، ریزەکانی گەلانی خودان بەسیرەتی ئێران وعێراقی وەک بنەمایەکی پتەو، بەهێزتر کرد.

..........
340