AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
پێنجشەممە

٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

٨:٤٢:١١ ب.ن
1000871

وەزیری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە توڵەی سەختی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە تیرۆریستە ئەمریکیەکان وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە وەڵامی گۆڕچکبڕ دەداتەوە بە هەرجۆرە هەڵە وتاوانێکی ئەمریکا .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە هاوێژرانی دەیان موشەک بەرەو بنکەی عین ئەسەد ی ئەمریکا لە پارێزگەی ئەنباری عێراق ، بەکردەوەی تاوانکارانە وتیرۆریستی هێزە دەسدرێژکارە ئەمریکیەکان لە تیرۆری سەردار سپەهبۆد قاسم سلێمانی وەڵامی بەبڕانە وگۆرچکبڕی دایەوە.

محەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران دوای کۆتایی کۆبوونەوەی شاندی دەوڵەت لە ناوکۆڕی هەواڵنێران وتی: ئەمریکا ڕۆژەکانی کۆتایی خۆی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا تێدەپەڕێنێت وئەم وڵاتە ئیتر داهاتوتەکی لەم ناوچەیە دا نابێت. زەریف نا ئاماژەدان بە وەڵامی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران بە کردەوەی تیرۆریستی دەوڵەتی ئەمریکا پیداگرت: کۆتایی کاری چوونەدەری ئەمریکا لە ناوچەیە کە پێویستی بە کردەوەی سەربازی نیە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە تاوانی ئەمریکا لە تیرۆری سپەهبۆد قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: چوونەدەری ئەمریکا لە ناوچە لە ڕاستی دا ئاکام وئەنجامی گەمژەییەکە کە دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەم حەرەکە تە سەرەڕویانەو گەمژانەیەدا لە خۆی نیشانی دا. زەریف بەڕاگەیاندنی ئەمە کە کردەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران مەبەستێکی ڕەوا لە باری مافەوانی نێودەوڵەتیە ، ڕایگەیاند : وڵاتانی ناوچە بە توندی نیگەرانی پیلانگیڕیە زۆر مەترسیدارەکانی ئەمریکان.

سپەهبۆد شەهید سلێمانی کە بەیانی  ڕۆژی هەینی سێهەمی ژانێڤەر بە بانگهێشتی ڕەسمی کاربەدەستانی عێراق بۆ ئەم وڵاتە سەفەری کردبوو لە پەلاماری ئاسمای هێزە دەسدرێژکار وتیرۆریستە ئەمریکیەکان بۆ سەر فڕگەی بەغدای عێراق ، شەهید کرا.

..........
340