AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
پێنجشەممە

٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

٨:٣٣:٥٩ ب.ن
1000866

هاوخەمی دەربڕینی ئێران لەگەڵ بنەماڵەی گیانبەختکەرانی کەوتنە خواری فڕۆکەی ئۆکراینی

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران هاوخەمی خۆیانیان لەگەڵ بنەماڵەی گیانبەخت کەرانی کەوتنە خواری فڕۆکەی ئۆکراینی دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - فڕۆکەیەکی مۆسافیر هەڵگری سەربە هێڵی ئاسمانی ئۆکراین بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە لە نێزیک فڕگەی ئیمام خومەینی ڕەی تاران کەوتە خوار. بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی فڕٶکەوانی ئێران ، لێکدانەوەی سەرەتایی باس لە گیان لەدەس دانی ١٦٧ مۆسافیر ونۆ خزمەتگوزاری فڕینی فڕۆکەی ئۆکراینی دوابەدوای کەوتنە خواری لە گردوپەڕی پارێزگەی تاران کرد.

سەیید عەباس موسەوی وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی داخ ومەخابن لەم کارەساتە کە بووە هۆی گیان لەدەس دانی کۆمەلێک لە شارومەندانی ئێرانی وهاووڵاتیانی وڵاتانی تر بەتایبەت ئۆکراینی، بە خەڵکی ئێران ، دەوڵەت ونەتەوەی ئۆکران وبنەماڵەی گیان لەدەس داوانی ئەم کارەساتە دڵهەژێنە سەرەخۆشی وت.

باڵوێزخانەی ئۆکراین لە تاران ، گرفتی تەکنیکی هۆی کەوتنە خواری فڕۆکەی ئەم وڵاتە لە گردوپەڕی پارێزگەی تاران ڕاگەیاند. باڵوێزخانەی ئۆکراین لە تاران بە ڕەد کردنی هەرجۆرە ئەگەری پەلاماری تیرۆریستی وموشەکی ، لە کارکەوتنی ماتۆڕی فڕۆکەکەی بە هۆکاری ئەم کارەساتە ڕاگەیاند. " ڤۆلودومیر ژلنسکی" سەرۆک کۆماری ئۆکراین یش خۆبواردن لە هەرجۆرە لیداوان لە بارەی کەوتنە خواری ئەم فڕۆکەیەی داواکرد.

بە پێی ئاگاداری نامەی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی ئێران ، زۆربەی مۆسافیرەکانی ئەم فڕۆکەیە ، هاووڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بوونە ومۆسافیرانێکیش لە وڵاتانی تر لە ناو ئەم فڕۆکەیە دابوون.

..........
340