بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیدار وچاوپێکەوتنی هەزاران کەس لە خەڵکی قوم ، بە پیداگری لەسەر ئەمەکە نەتەوەکانی ناوچە ودەوڵەتەکانی هەڵقوڵاو لە نەتەوەکان بەبێ گومان دڕێژەی مانەوەی گەندەڵکارانەی ئەمریکا قەبوڵ ناکەن ، وتیشی؛ مانەوەی ئەمریکیەکان لەم ناوچە ولە هەرجێگایەکی تری جیهان ، بێجگە شەڕ، ناکۆکی، ئاڵوزی ، فیتنە ، کاولکاری، وڕووخاندنی ژێرخانەکان هیچ ئاکامێکی تری نەبووە.
حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی بە پیداگری لە سەر ئەمەکە مانەوەی ئەمریکیەکان لە ناوچە دەبێ کۆتایی پێ بدرێت ، وتی: ئەمریکیەکان ئاوات وئارەزوی هە رئەم گەندەڵی وکاولکاریە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوازن وپرسی وتووێژ ودانیشتن لە پشت مێز، بەرایی ئەو دەسوەردان ومانەوانەیە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی هەروەها بە ئاماژەدان بە دەوری دیاری کەر وبەرچاوی سپەهبۆد سلێمانی لە تێکدانی نەخشە وپیلانی ئەمریکا لە فەلەستین ، عێراق ولوبنان فەرمووی: سپەهبۆد سلێمانی لە بەرانبەر هەموو نەخشە وپیلانەکان کە بە پارە، توانایی وکارتێکەری سیاسی ودامەزراوە بەربڵاوە ئەمریکیەکان شکڵ وتەشکی دەگرت ، ڕاوەستا وئەوانی پووچەڵ وبێ ئاکام کرد.
حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی بە پیداگری لەسەر ئەمەکە مەبەست لە دوژمن ، ئەمریکا، رژێمی زایۆنی وزەنجیرەیەک لە کۆمپانیا وچەپاوکاران وزوڵمکەرانی دونیا لەژێر ناوی دەزگەی ستکبارە، فەرمووی: بڕیک لە دەوڵەتەکانی ناوخۆ یا دەرەوەی ناوچە هەتا کاتێک کە حەرەکەت وجوولەیەک لە خزمەتی دوژمن ئەنجام نەدابێت ،نابێ لە ڕیزی دوژمن بیزانین.
ڕیبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی هەروەها پیداگرت: پەسەن کراوی پەرلەمانی ئێراق لەمەڕ چوونەدەر و دەرکردنی ئەمریکا لەو وڵاتە ، زۆر باش بوو، وهێوادارم خوداوەند تەوفیق بدات ئەم حەرەکەتە پێوشوێن بگرن.
...........
340