AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
چوارشەممە

٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

٨:٣٨:٠٥ د.ن
1000724

لانی کەم 80 چەکداری ئەمریکی لە ئۆپراسیۆنی تۆڵەی سوپا پاسداران کوژراون و 200 کەسی دیکە زامار بوون

لانی کەم 80 چەکداری ئەمریکی لە ئۆپراسیونی تۆڵەس سۆپا و تەقاندنی دەیان موشەکی باڵستیک بۆ سەر پێگەی ئەمریکی ـ عین الاسد ـ کوژراون.

بە پێی زانیاریەکانی سوپای پاسداران ڕایگەیاندوە لانی کەم 80 چەکداری ئەمریکی لە ئۆپراسیونی تۆڵەس سۆپا و تەقاندنی دەیان موشەکی باڵستیک بۆ سەر پێگەی ئەمریکی ـ عین الاسد ـ کوژراون.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع ـ ابنا ـ مەسولێکی یستخباراتی سوپای ئێران هەواڵی داوە لە ژمارەی کوژراوو و بریندارەکانی هێرشی ئاسمانی ئێران .

پاشان گوتی: بە پێی ئەو هەواڵانەی کە پێمان گەشتوە لە ناوچەکە لانی کەم 80 چەکدار کوژراون و 200ی دیکە بریندار بوون کە بریندارەکان بە هەلیکۆپتەر لەم پێگەیە گوازراونەتەوە.


دوپاتی دەکاتەوە کە عین الاسد یەکێک لە گرنگ ترین پێگەکڵنی ئەمریکیە لە ناوچەکە کە لێرەوە تەیارە بێ فڕۆکەوانەکان پشتیوانی دەکرێن.

پاشان وتی :20شوێنی ئیستراتیژی و گرنگی عین الاسد مان بە 15 موشەکی بالستیک کردوەتە ئامانج و موشەکەکان بە باشترین شیوە پیگەکانی پێکاوە و ژمارەیەکی زۆر هەلیکۆپتەر و تەیارەی بێ فڕۆکەوان بە تەواوەتی لە ناو چوون .

ئەو دەڵێت: لەگەڵ ئەوەی دا کە هەموو هێزەکانی ئمریکی لە ئامادەباشی تەواو دا بوون، نەیانتوانیوە هیچ کارێک بکەن لە بەرامبەر موشەکەکانی سوپای پاسداران.


پاشان گوتی: ئەگەر ئەمریکا بچوکترین هەڵە بکات زیاتر لە 120ی دیکەمان خستوەتە ژێر ڕەچاو و هەمووی بە چەند دەقەیەک لە ناو دەبەین.