AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
چوارشەممە

٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

١٠:٣٣:٤٠ ب.ن
1000582

نێژرانی تەرمی شەهید ئەبوو مەهدی موهەندیس لە نەجەفی ئەشرەف

تەرمی پاکی شەهید ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری دەستەی حەشدی شەعبیی عێراق بەدروشمی "نەمان بۆ ئەمریکا" لە نەجەفی ئەشرەف بەخاک سپێردرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لەنێو خەم و پەژارەی خەڵکی نەجەف و خەڵکی عێراق و هەروەها هێزە خەباتکارەکانی هاوڕێی شەهید ئەبوو مەهدی موهەندیس تەرمی ئەو شەهیدەی خۆڕاگری ئەمرۆ چوارشەممە لە نەجەفی ئەشرەف و لەتەنیشت مەرقەدی پاکی ئیمام عەلی(ع) ئیمامی یەکەمی شیعەکانی جیهان، بە خاک سپێردرا.

هاوڕێیان و خێزانی شەهید ئەبوو مەهدی موهەندیس بەدروشمی "نەمان بۆ ئەمریکا" و"نەمان بۆ ئیسرائیل" لەگەڵ ئەو فەرماندەرە پلەبەرزەی هێزەکانی حەشدی شەعبی ماڵئاوایان کردو پێیان داگرت لەسەر تۆڵە سەندنەوە لە ئەمریکییەکان لەبەر شەهیدکردنی ئەبوو مەهدی موهەندیس و سەرداری سپەهبود قاسم سولەیمانی.

کاتی بەخاک سپاردنی ئەبوو مەهدی موهەندیس بە سەرنجدان بەوەی کە خەم وپەژارەی زۆری لەنێو خەڵکی عێراق و بەتایبەت هاوڕێیانی ئەو شەهیدە دروست کردبوو، بە بیستنی هەواڵی تۆڵەسەندنەوەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و مووشەکبارانی گەورەترین پێگەی سەربازانی ئەمریکی لەخاکی عێراق، بۆ دڵی داخدارانی تازیەباری عێراقی هێورکەرەوە بوو.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەتێگرتنی دەیان مووشەک لە پێگەی عەینولئەسەدی ئەمریکا لە پارێزگای ئەنباری عێراق، وەڵامی گورچکبڕ و شێلگیرانەی دایەوە بە کردەی تاوانکارانەو ترۆریستیی هێزە دەسدرێژکارە ئەمریکییەکان لە ترۆری سەرداری سپەهبود قاسم سولەیمانی.

سەرداری ژەنەڕاڵ "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە سەرلەبەیانی رۆژی هەینی (سێی ژانڤییە) لەسەر بانگهێشتنی فەرمیی بەرپرسانی عێراقی سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو، لەگەڵ ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری دەستەی حەشدی شەعبیی عێراق و هەشت کەسی دیکە لە ئەنجامی پەلاماری ئاسمانیی هێزە دەسدرێژکار و ترۆریستیە ئەمریکییەکان بۆسەر فڕۆکەخانەی بەغدای عێراق، شەهید کران.

..........
340