بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی بەئاماژە بە چل ساڵ بەڕێوەچوونی پڕشکۆی ئەو ڕێوڕەسمە، فەرمووی: خەڵکی سەرتاسەری وڵات بەبۆنەی ئەو ڕووداوە گرینگ و مێژوو سازە چاویان بڕیوەتە خەڵکی قوم.
بەڕێزیان پێی داگرت: سەبارەت بە ١٩ی بەفرانبار دەبێ بیربکەینەوەو وانەی لێ فێربین، زۆربەی ئێوە ئەو ڕۆژە هەر نەهاتوونە سەردونیا و دەبێ پەندی لێوەربگرین، پێویستە ڕابردوو هەردەم ڕێنماو چرای ڕێگای داهاتوو بێ.
ڕێبەری باڵای شۆڕش فەرمووی: پرسی١٩ی بەفرانبار بەوجۆرە بوو کە لەبەر بەرەڤانی لە مەرجەعییەتی ڕێبەری باڵای شۆڕش کە ئەوکات لە وڵات نەبوو، خەڵکی قوم هاتنەسەر شەقام بۆ بەرەڤانی لە بەڕێزیان و لەبەرامبەر هێزە چەکدارەکانی رژیمی تاغوت سینگیان کردە قەڵغان.
بەڕێزیان بەئاماژە بەوەی کە ئەو بزاڤە لەبەر ئیمان وغیرەتی دینیی خەڵک ئەنجامی گرت، فەرمووی: خودای گەورە بەرەکەتی دا بەو بزاڤەو یەک بەدوای یەک ئەربەعینەکان خەڵکی هێنایە گۆڕەپان و سەرەنجام ڕاپەڕینی مەزنی مانگی ڕێبەندانی ساڵی١٣٥٧ی لێکەوتەوە.
مەقامی مەزنی ڕێبەری لە بەشێکی دیکەی وتەکانی چەند تایبەتمەندییەکی سەرداری شەهید سولەیمانی شیکردەوەو فەرمووی: ئەو شەهیدە مەزنە، هەم ئازا بوو و هەم خاوەن ڕاوتەگبیر بوو.
ڕێبەری باڵای شۆڕش فەرمووی: ئەو بوێریی و ڕاوتەگبیرە تەنیا لە مەیدانی سەربازیدا نەبوو و لەبواری سیاسیشدا بەوجۆرە بوو.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی هەروەها فەرمووی: لەهەمووی ئەو تایبەتمەندیانە گرینگتر، ئیخلاسی ناوبراو بوو و لەهەمان کاتدا کە فەرماندەرێکی مەزنی سەربازی بوو، پێبەندیش بوو بە ئامۆژگارییە دینییەکان.
...........
340