AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
چوارشەممە

٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

١٠:٢٤:٢٩ ب.ن
1000576

کوژرانی زیاتر لە هەشتا ترۆریستی ئەمریکی لە ئەنجامی هەڵمەتی گورچکبڕی سپای پاسداران

بەرپرسێکی ئاگادار لە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی رایگەیاند، لانیکەم هەشتا سەربازی ترۆریستی ئەمریکی کوژراون و نزیک بە٢٠٠ کەس لەوان بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەرپرسێکی ئاگادار لە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی فارس بەئاماژە بە قەبارەی زیان وێکەوتنی ئەمریکییەکان لە هەڵمەتی مووشەکیی ئێراندا، وتی: بەپێی راپۆری وردی سەرچاوە هەواڵگریەکان، کۆپتەرە ئەمریکییەکان دەسبەجێ پاش تۆڵەسەندنەوەی قورسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، هێزە بریندارەکانیان لە پێگەی عەینولئەسەد لە پارێزگای ئەنباری عێراق بردۆتەدەر.

پێشتریش سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند؛ هێزە ئەمریکییەکان بەگواستنەوەی خێرای بریندار و کوژراوان لە عەینولئەسەد، لەهەوڵدان ڕێژەی خەسارەکە زۆر بەسووک پێشان بدەن.

ئەو بەرپرسە ئاگادارەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هەروەها وتی: پێگەی عەینولئەسەد پێگەیەکی ستراتژیک دەهاتە ئەژمار بۆ ئەمریکا کە فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و کۆپتەرە ئەمریکییەکان تێیدا جێگیر ببوون.

ناوبراو وتیشی: بیست خاڵی هەستیاری ئەو پێگەیە لەلایەن مووشەکەکانی سپای پاسداران، کرایە ئامانج و ژمارێکی بەرچاوی فرۆکەی بێ فڕۆکەوان و کۆپتەری ئەمریکی لە پێگەی عەینولئەسەد تێکشکێندرا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، هیچکام لە مووشەکەکانی سپای پاسداران لەلایەن سیستەمی بەرگریی سوپای ترۆریزمی ئەمریکاوە پێوشوێن نەگیراون و هەموو مووشەکەکان ئامانجی دیاریکراویان پێکاوە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها جەختی کرد: ١٠٤ خاڵی هەستیار لە پێگە ئەمریکییەکان لەناوچە ناسکراون کە هاوکات لەگەڵ یەکەم هەڵەی ئەمریکییەکان، تێک دەشکێندرێن.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەتێگرتنی دەیان مووشەک لە پێگەی عەینولئەسەدی ئەمریکا لە پارێزگای ئەنباری عێراق، وەڵامی گورچکبڕ و شێلگیرانەی دایەوە بە کردەی تاوانکارانەو ترۆریستیی هێزە دەسدرێژکارە ئەمریکییەکان لە ترۆری سەرداری سپەهبود قاسم سولەیمانی.

.........
340