AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
چوارشەممە

٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

١٠:٢٤:٢٧ ب.ن
1000575

سەرلەشکر باقری: هەرچەشنە شەڕخوازیەکی نوێی ئەمریکا، وەڵامێکی ددانشکێنتر و گورچکبڕتری بەدواوە دەبێ

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەئاماژە بە تۆڵەسەندنەوەی قورسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ترۆریستانی ئەمریکی لەپێگەی عەینولئەسەد لە عێراق پێی داگرت: هەرچەشنە شەڕخوازیەکی نوێی ئەمریکا، وەڵامێکی پتەوتر، لێبڕاوانەتر و بەرفراوانتری لێ دەکەوێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرداری سەرلەشکر محەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەرۆکانی ئەمریکا وشداریی دا: ئۆپراسیۆنی پڕلەشانازیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی تەنیا پێشاندەری بەشێکی بچووکی توانای هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە وەڵامدانەوە بە کردەی ترۆریستیی رژیمی ئەمریکا لە شەهیدکردنی سەرداری سپەهبود"قاسم سولەیمانی" یە.

سەرلەشکر باقری وتی: کاتی ئەوە هاتووە کە سەرۆکانی شەڕخوازی ئەمریکا بە تێگەیشتن و درک کردن بەتوانای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕووبەرێکی بەرینی جوگرافیای جیهان، شێوازێکی بنەڕەتی بگرنەبەر و هەرچی خێراتر هێزەکانی سوپای ترۆریستیی خۆیان لەناوچە بکشێننەوە.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە وەڵامدانەوە بە کردەی تاوانکارانەو ترۆریستیی هێزە دەسدرێژکارە ئەمریکییەکان لە ترۆری سەرداری سپەهبود قاسم سولەیمانی پێگەی سەربازانی ئەمریکیی عەینولئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژاوای عێراقی بەدەیان مووشەک پێکا.

سەرداری ژەنەڕاڵ "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە سەرلەبەیانی رۆژی هەینی (سێی ژانڤییە) لەسەر بانگهێشتنی فەرمیی بەرپرسانی عێراقی سەردانی ئەو وڵاتەی دابوو، لەگەڵ ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری دەستەی حەشدی شەعبیی عێراق و هەشت کەسی دیکە لە ئەنجامی پەلاماری ئاسمانیی هێزە دەسدرێژکار و ترۆریستیە ئەمریکییەکان بۆسەر فڕۆکەخانەی بەغدای عێراق، شەهید کران.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی پاش ئەو تاوانکارییەی ئەمریکا، لە پەیامێکدا وێڕای سەرەخۆشی بەبۆنەی شەهادەتی ژەنەراڵ سولەیمانی پێی داگرت: تۆڵەیەکی قورس چاوەڕوانی ئەو تاوانکارانەیە کە دەستی ناحەزیان سور کرد بە خوێنی ناوبراو و شەهیدانی دیکەی ئەو ڕووداوە.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی پێشتریش بەئاماژە کە ئەمریکا دەبێ لەناوچەی رۆژاوای ئاسیا بچێتەدەر، پێی داگرت: سەردەمی "لێدەو هەڵێ" بەسەر چووە.

...........
340