بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت عـ ابناـ جەنایەتی ڕژێمی تیرۆرستی ترەمپ لە بە شەهادەت گەیاندی سەردار قاسم سلیمانی ، سەردار ابو مەهدی موهەندیس و هاوڕێکانیان، ئەوەندە گەورە و نا پیاوەنە بوو کە خودی ئەمریکیەکان دژی ئەو کارە هەڵساون .
«رابرت دنیرو» ئەکتەری هالیودی بە بڵاوو کردنەوەی ڤیدیۆیەک کە ئامادەبونی ملێۆنان ئێرانی پیشان دەدا لە ڕێوڕەسمی تەشیع و ڕەوانە کردنی تەرمی سەردار قاسم سلیمانی لە شاری ئەهواز، سەبارەت بە ئەم جەنایەتە، پەیامێکی بۆ خەڵکی جیهان هەبوو.
ئەم ئەکتەرە ـ کە هەڵبژێردراوە بۆ گەورەترین ئەکتەری هەموو مێژوی سینەمای ئەمریکا و سێ جار ئۆسکاری بردوەتەوە لە سەر ئەم کورتە ڤیدێویە نوسی: ئەمە بە ڕێ کردنی تەرمی قاسم سولەیمانیە لە ئەهواز ، ئێران. ترەمپ هێشتا نەیزانیوەی چ غەڵەتێکی کردوە .
بڵاو بونەوەی ئەم ڤیدێویە لە کاتێک دایە کە لە تاران ، قم دەیان بەرامبەر لە خەڵک لە ئەو ڕێو ڕەسمە دا (بە ڕێ کردن و ماڵ ئاوایی لە سەردار قاسم سلیمانی و ابو مەهدی موهەندیس)بەشداریان کردوە .
بەر لە ئەمە «شارون استون» ئەکتەری بەناو بانگ و ناوداری هالیود بە بڵاو کردنەوەی ئەم ڤیدێویە و هەمان قسەکانی رابرت، نوسی:سەبارەت بە ئەم بابەتە چ فکرێک دەکەنەوە؟