AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
سێشەممە

٧ کانوونی دووەم ٢٠٢٠

١٠:٢٤:٣٠ ب.ن
1000205

زەریف: کۆتایی هاتنی مانەوەی شەڕاشۆیانەی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا دەست پێ بووە

وەزیری دەرەوەی ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە کۆتایی مانەوەی شەڕاشۆیانەی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا دەست پێ بووە، وتی: دواهاتەکانی تیرۆری کاربەدەستی باڵای سەربازیی ئێران، درەنگ یان زوو بەرۆکی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵات هەتا ڕۆژاوای جیهان دەگرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە کۆڕی وتووێژ ناوچەییی تاران بە ئاماژە بە جەنایەتی ئەمریکا لە تیرۆر کردنی ژەنەراڵ "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕاشکاوانە رایگەیاند: ئەمریکا دیسان ئەوەی بە هەموان سەلماند کە هیچ ڕێزێک بۆ یاسا و ڕیسا و پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان دانانێت.

زەریف وتیشی: تیرۆری ژەنەراڵ سولەیمانی نەک هەر پەلاماردانی مافی سەروەریی نیشتمانیی ئێراق و تیرۆری دڕندانە و ناجوامێرانەی سەرداری سەربەرزی ئێران بوو، بەڵکوو پەلاماردانی یەکێک لە کۆڵەکەکانی "دابینکەری  ئاسایش"ی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بوو.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە سەرۆک کۆماری بێ ئەدەب و بێ شەرمی  ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی لە خۆی بێ ئەدەبتر ، بە تیرۆر کردنی سەردار سولەیمانی ئەمجارە قومارێکی گەورەیان دۆڕاندووە، جەختی کرد: ئەمریکا وەڵامی خۆی لە کات و شوێنی پێویست کە زیاترین ئێشی پێ بگات، وەدەگرێ.

زەریف هەروەها بۆچوونی هەڵە کە کاریگەری دادەنێتە سەر هاوکێشەکانی ناوچەکەی بە یەکێک لە گرینگترین کێشە و گرفتەکانی ناوچەکە راگەیاند و و تیشی: ئەو پارادایمەی کە ئەمڕۆکە زاڵ بووە بە سەر ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا و بە ئەنقەست و نابەئەنقەست ، لە لایەن هەندێکەوە لە ناوچەکە سەر لە نوێ دەخوڵقێتەوە، لەسەر ئەو بنەمایەیە کە چەکی ئەمریکایی و شەڕ ، ئاسایش و پاوەجێی بە دواوە دەبێ.

وەزیری دەرەوەی  ئێران پێی داگرت: ئەوەی کە لە گۆڕەپانی جوگرافییای ڕۆژاوای ئاسیا و کەنداوی فارس ئاسایشی دادەمەزرێنێ و خەریکی برەو پێدانی ئاشتییەکی پاوەجێیە، بەرز کردنەوەی ئاستی  یەکدەنگی و یەکپارچەیی نێو ناوچەیی، تەبایی هاوبەش و پێوەندیی لە سەر بنەمای هاوکارییە.

کۆڕی وتووێژی تاران، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە) لە ناوەندی موتاڵای سیاسی و نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەست پێ بوو.

...........
340